پرسیار : حوکمی گوتنی : إنك لا تخلف الميعاد لەگەڵ دوعای دوای بانگ ؟
وەڵام : سەبارەت بە گوتنی : إنك لا تخلف الميعاد ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت ئەمە بگوترێ ، بەڵگە :
(١) ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتوون ئەمەی زیاد کردبێت ، ئەو ڕیوایەتەی ھاتووە ئەمەی زیاد کردووە لاوازە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە ئەمەش بگوترێ ، کە ئەمە وتەی ابن بازە ، بەڵگە :
(١) ڕیوایەتی بەیھەقی ھاتووە ئەمەی زیاد کردووە : إنك لا تخلف الميعاد ، ئەم زیادەیەش حەسەنە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانایانی فەرموودە لە کۆتایی ئەمەیان زیاد کردووە : " إنك لا تخلف الميعاد " ، ئەم ڕستەیە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایانی فەرموودە ، ئایا صحیحە یان لاوازە ؟ مامۆستایی ئێمە ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت صحیحی کردووە ، کە کەسێکی شارەزایە لە زانستی فەرموودە ، من نەم زانیووە کەسی وەک ئەو ھەبێت لە شوێنە بۆ زانستی فەرموودە ، بەڵام جارێک صحی دەکات و جارێکی تر حەسەن دەکات .
بەھەر حاڵ ئەم ڕستەیە : إنك لا تخلف الميعاد ، مطابقی دوعای ئیماندارانە کە لە قورئان باسکراوە : " ربنا وءاتنا ما وعدتنا على رسلك ولا تهزنا يوم القيامة إنك لا تخلف الميعاد " [ ال عمران : ١٩٤ ] .
ئەوکات ئینکاری ئەو کەسە ناکرێت کە زیادی دەکات ، بەڵکو سوپاس کراوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٤٨ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک ڕستەی تر زیاد کراون ، بەڵام جێگیر نەبوون لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، لەوانە :
- اللهم إني أسألك بحق هذه الدعوة .
- والدرجة الرفيعة .
- إنك لا تخلف الميعاد .
- يا أرحم الراحمين .
ئەم ڕستانە زانایان ڕوونیان کردۆتەوە جێگیر نەبوون ، واجبە تەنھا ئەوانە بڵیت کە لە پێغەمبەرەوە جێگیر بوون . )) توضیح الأحکام (٤٢٤/١) .
ئەگەر دەست بە فەرموودەی صحیحەوە بگریت باشترە ، چونکە زۆر لە ئەھلی عیلم دەڵێن ئەم زیادەیە شازە ، واللە أعلم .
———————————————————
Www.ferdaws.net