پرسیار : بۆچی دوای بانگ دوعای وەسیلە دەکرێت ، ئێمە دەزانین بۆ پێغەمبەر ھاتۆتەدی ؟
وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بڵێت : چۆن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە ئێمە کردووە و ئێمەی ھانداوە لەسەر گوتنی ئەم دوعایە ، کەچی ھاتۆتە دی بۆی ؟
وەڵام بۆ ئەمە :
یەکەم : لەوانەیە ھۆکاری ھاتنەدی دوعای ئومەتەکەی بێت ، چونکە ھۆکارەکانی ھاتنەدی دەکرێت بە زۆری ھۆکارەکان بێت .
دووەم : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە ئێمە کردووە و ئێمەی ھانداوە لەسەر کردنی ئەم دوعایە ، بۆ ئەوەی ڕوون بکاتەوە حەقی پێغەمبەر لەسەر ئێمە چییە ، ئێمە ئەم دوعایە دەکەین کاتی ھەموو بانگێک ، واتە : لە ھەموو شەو ڕۆژێکدا پێنج جار .
ئەگەر یەکێک بڵێت : چۆن فەرمانی بە ئێمە کردووە و ئێمەی ھانداوە بۆ ئەوە سەلاواتی لێ بدەین ، لەگەڵ ئەمەش خوای گەورە خەبەری داوە سەلاواتی لەسەر لێداوە ، دەفەرمووێت : " إن الله وملائكته يصلون على النبي يأيها الذين ءامنوا صلوا عکیە وسلموا تسلیما " [ الأحزاب : ٥٦ ] ؟
وەڵام : فەرمانی بە ئێمە کردووە بۆ مەسلەحەتی ئێمە ، چونکە ھەر کەسێک سەلاوات لەسەری لێ بدات یەک جار ، خوای گەورە دە سەلاواتی لەسەر لێ دەدات ، کەواتە مەسلەحەت بۆ ئێمەیە ، بەڵام فەرمان بە ئێمە کراوە بە مە ، ئەمە بۆ پێغەمبەرە بۆ ئەوەی بیری بکەین و بزر نەبێت لە دڵەکانمان دا .
ئەگەر یەکێک بڵێت : چۆن فەرمانی کردووە بە ئێمە و ئێمەی ھانداوە بۆ سەلاوات لێدان ، لەگەڵ ئەمەش داواکردن لە کەسانی تر شتێکی زۆر باش نییە ؟
وەڵام : داوای نەکردووە بۆ ئەوەی دوعای بۆ بکەین و بۆ مەسلەحەتی ئەو ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەیزانی ئەمە ھاتۆتەدی ، بەڵکو بۆ مەسلەحەتی ئێمە بوو . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٥١-٢٥٢ .
———————————————————
Www.ferdaws.net