سەردێری پرسیار:ئەگەر ١٧ ڕۆژ بێت لە عادە پاک بووببیتەوە و هێشتا ١٠ ڕۆژت مابێت بۆ کاتی عادەی داهاتوو بەڵام نیشانەکانی حەملت هەبێت ، وەک سک ئێشە و پشت ئێشە و نەمانی ئیشتیهایی خواردن وە فحسی خوێنیشم کردووە هیچ دەرنەکەوتووە جارێ ، بەڵام خۆم لەبەر ئەو نیشانانە ئەزانم سکم هەیە ئایا ئیستە عیلاجی لەباربردن بخۆم گوناح نییە ؟ چونکە خۆم زۆر نەخۆشم و مناڵێکی سێ مانگیشم هەیە ؟

بەرواری دانان :2019-10-07 کۆدی پرسیار:1521

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر ١٧ ڕۆژ بێت لە عادە پاک بووببیتەوە و هێشتا ١٠ ڕۆژت مابێت بۆ کاتی عادەی داهاتوو بەڵام نیشانەکانی حەملت هەبێت ، وەک سک ئێشە و پشت ئێشە و نەمانی ئیشتیهایی خواردن وە فحسی خوێنیشم کردووە هیچ دەرنەکەوتووە جارێ ، بەڵام خۆم لەبەر ئەو نیشانانە ئەزانم سکم هەیە ئایا ئیستە عیلاجی لەباربردن بخۆم گوناح نییە ؟ چونکە خۆم زۆر نەخۆشم و مناڵێکی سێ مانگیشم هەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن مناڵ لەباربردنی مناڵ دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر مناڵ لەبار ببەیت دوای ئەوەی کە ڕوحی بە بەرکراوە ، لەم حالەتە هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە مناڵ لەبارببەیت ، واتە دوای سەد و بیست ڕۆژ .

ابن قدامە ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەتی سک پڕ دەرمان بخواتەوە بۆ ئەوەی مناڵی لەبار ببات ، بەندەیەکی لەسەرە وەک دییە ( خوێن ) ، وە میراتی لێ وەرناگرێت ، وە بەندەیەک ڕزگار دەکات ، لە ئەمەیان جیاوازی نییە لە نێوان زانایان ئیلا ئەوە نەبێت دەلێن بەندە ڕزگار کردنی لەسەر نییە ، چونکە مناڵی لەبار بردووە بە کردەوەی خۆی وە تاوانی خۆی ، زەمانەتی لەسەرە بە بەندە ، هەروەک چۆن یەکێکی تر تاوانی بەرامبەر ئەنجام بدات ، هیچ میرات لەو دییە وەرناگرێت کە بەندەیە ، چونکە قاتل میرات وەرناگرێت لە کوژراو ، وە ئەو بەندەیەی کە وەک دییە ( خوێن) دەدات بۆ میراتگرەکانی ترە ، وە لەسەر ژنەکەیە کە بەندەیەکیش ڕزگار بکات )) المغنی ج٨ لاپەڕە ۳۲۷

ابن جزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ڕوح کرایە بەر مناڵ لەبار ببەیت ، ئەمەیان کوشتنی نەفسە ئیجماع هەیە . )) القوانین الفقهیة ج۲ لاپەڕە ۷۰

حالەتی دووەم : ئەگەر منال لەبارببەیت پێش ئەوە ڕوحی بە بەردابکرێت ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی هەندێک حەنەفی ، شافعی ، حنابلەیە .

دووەم : هەندێک زانای تر دەلێن نابێت حەڕامە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، هەندێک حنفی ، هەندێک شافعی ، هەندێک حنابلەیە .

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەسل لە لەباربردنی مناڵ ئەوەیە کە نابێت ئیلا هۆکارێکی شەرعی هەبێت ، ئەگەر حمل دلۆپە بێت که چل ڕۆژ بێت یان کەمتر ، ئەگەر لەباربردنەکەی سوودێکی شەرعی هەبێت دروستە یان لادانێکی زەرەرێکی پێشبینی کراوە هەبێت لەسەر دایک دروستە ، ....

بەلام ئەگەر حمل تێپەڕی لە چل ڕۆژ حەڕامە مناڵ لەبار ببەیت ، چونکە دوای چل ڕۆژ دەبێت بە علقة كه هەنگاوی سەرەتای دروست بوونی مرۆڤە ، .... )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۲۱ لاپەڕە ٤٥۰ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی مناڵ لەبار دەبات لە سێ مانگی دییەی لەسەر نییە و وە کەفارەتیشی لەسەر نییە ، چونکە ڕوحی بە بەردا نەکراوە ، بەلام ئەگەر چوار مانگی تەواو کرد ، بە ئەنقەست لەبار ببات ، ئەوە دییەی لەسەرە کە بەندەیەکە ، وە کەفارەتیشی لەسەرە کە دوو مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو دەبێت .... )) ثمرات التدوین من مسائل ابن عثیمین ص ۱۰٦ مسائل (٥۳۳) .

پوختەی وەلامی زانایان :

زانایان مناڵ لەباربردن :

(۱) ئەگەر پاش ڕوح بەبەرکردن بێت حەڕامە .

(۲) ئەگەر چل ڕۆژی یەکەم بێت سوودی تێدا بێت دروستە .

(۳) ئەگەر دوای چل ڕۆژ بێت زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن حەڕامە .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام