پرسیار : حوکمی خۆلادان لە قیبلە لەناو نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک لەناو نوێژ ڕووی لە قیبلە وەربگێڕێت بێ عوزر نوێژی بەتال دەبێت .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەک پشت لە قیبلە کردن و کردەوەی زۆر ، چونکە دروست نییە بێ عوزر بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) مجموع الفتاوى (٢٢٧/٢٣) .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک ڕوو لە قیبلە وەربگێرێت بە ئەنقەست و بێ ئەوەی حالەتی جەنگ بێت ، ... ئەوە نوێژی بەتالە . )) مراتب الإجماع لاپەڕە ٢٨ .
————————————————————
Www.ferdaws.net