سەردێری پرسیار:حوکمی بانگی لەشگران ؟

بەرواری دانان :2019-10-02 کۆدی پرسیار:1509

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بانگی لەشگران ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەبارەت بانگی لەشگران ئایا بانگی دروستە یان نە ، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بانگی دروستە ، چونکە لەشگرانی یەکێکە لە دوو بێ نوێژی یەکان ، نابێتە ڕێگر بۆ دروستی بانگ .

بانگی لەشگران مەکروھە و لەگەڵ ئەوەش بانگی دروستە " واتە پووچ نییە " ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، بەڵگە :

(١) عن المهاجِرِ بنِ قُنفذٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال : (( أتيتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وهو يبولُ، فسلمتُ عليه فلم يردَّ عليَّ حتى توضَّأ، ثمَّ اعتذَرَ إليَّ، فقال: إنِّي كرهتُ أنْ أذكُرَ اللهَ إلَّا على طُهر، أو قال: على طهارةٍ )) رواه أبو داود (17)، وأحمد (4/345) (19056)، وابن خزيمة (1/103) (206). صحَّحه النووي في ((المجموع)) (3/105)، وقال ابن حجر في ((الفتوحات الربانية)) (1/394): حسنٌ صحيحٌ. وصحَّح إسنادَه أحمدُ شاكر في تحقيق ((المحلى)) (1/85)، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن أبي داود)) (17)، والوادعيُّ في ((الصحيح المسند)) (1161).

بانگدان زیکرە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە زیکری خوا بکات دەشت نوێژی نەبێت .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە بانگدەر پاک بێت لە بێ نوێژی بچووک و گەورە ھەموویان . )) المغنی (٢٤٨/١) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی ئێمە : بانگی لەشگران و بێ دەست نوێژ و وە قامەت کردنی دروستە و لەگەڵ ئەوەش مەکروھە ، کە ئەمە وتەی الحسنُ البصري ، وقتادة ، وحمَّاد بن أبي سليمان ، وأبو حنيفة ، والثوري ، وأحمد ، وأبو ثور ، وداود ، وابنُ المنذر ، کۆمەڵێت دەڵێن : بانگ و قامەتی دروست نییە . )) المجموع (١٠٥/٣) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەشگران حالی دوورترە لە بێ دەست نوێژ ، لەبەر ئەوە فوقەھاکان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت بانگی لەشگرانیان پێ مەکروەھە ، بەڵام ئەمە جێگای تێڕوانینە ، چونکە لەشگران بۆی دروستە ھەموو جۆرەکانی زیکر بکات بێجگە لە قورئان خوێندنەوە ، ئەوەی ڕاست بێت بانگی لەشگران مەکروھ نییە ، ھیچی تێدا نییە بانگ بدات و لەشگران بێت ، ئیلا ئەوە نەبێت باشتر وایە بە دەست نوێژەوە بێت و لەشگرانی لەسەر خۆی لابدات . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٢٨ .

ئەمەیان باسی ئەو حالەتە بوو ئەگەر لەشگران لە دەرەوەی مزگەوت بانگ بدات ، واتە منارە لە دەرەوەی مزگەوت بێت ، ئەگەر لە ناوەوەی مزگەوت بێت ئەوکات داخل بوونی لەشگران بۆ ناو مزگەوت ئایا دروستە یان نە ، لەسەر وتەی زۆربەی زانایان نابێت لەشگران داخلی مزگەوت ببێت .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام