سەردێری پرسیار: ئایا دروستە ئەمە بڵاوبکرێتەوە : موســــڵمانان هەموو بەیەکەوە بلێن ئـامین ، خوایەگیان ئەوەی سوکایەتی دەکات بەقورئان وە فەرمودەکانی پێغەمبەرمان درود و سەلامی خوای لێ بێت خوایە سوکی بکەی کوێری بکەی وە دەستی بشکێنی قاچی بشکێنی لەناوی بەری خوایەگیان ڕەحمەت لەوەی ئەنوسێ ئامین ئامین یارب ، ئێستاش ناتــوانی بـڵاوی بکەیتەوە ؟!

بەرواری دانان: 2019-09-22 کۆدی پرسیار: 1491

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە ئەمە بڵاوبکرێتەوە : موســــڵمانان هەموو بەیەکەوە بلێن ئـامین ، خوایەگیان ئەوەی سوکایەتی دەکات بەقورئان وە فەرمودەکانی پێغەمبەرمان درود و سەلامی خوای لێ بێت خوایە سوکی بکەی کوێری بکەی وە دەستی بشکێنی قاچی بشکێنی لەناوی بەری خوایەگیان ڕەحمەت لەوەی ئەنوسێ ئامین ئامین یارب ، ئێستاش ناتــوانی بـڵاوی بکەیتەوە ؟!

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن زیادەڕەوی کردن لە دوعا کردن دا بە دوو شتە :

(١) تەفسیل بدەیتە دوعایەکە ، سونەت وایە دوعای پوخت و پڕ مانا بکەیت ، نەک درێژە پێ بدەیت و تەفسیلی بدەیتێ .

(٢) داوا لەخوا دەکات بۆ شتێک خوای گەورە حەڕامی کردووە ، یان شتێک ھۆکارە بۆ حەڕام ، چونکە ھۆکارەکان حوکمی مقاصدیان ھەیە .

عن عبد الله بن مغفل أنه سمع ابنه يقول : ( اللهم إني أسألك القصر الأبيض عن يمين الجنة إذا دخلتها ، فقال : أي بنيّ سل الله الجنة وتعوذ بالله من النار ، فإني سمعت رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقول : إن سيكون في هذه الأمة قوم يعتدون في الطهور والدعاء ) اخرجە احمد (۱۷۲٥٤) ، و ابو داود (۹٦) ، وصححە الألباني في صحيح أبي داود .

واتە : لە عبداللە بن مغفل دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت گوێی لە کوڕی خۆی بوو دەیگوت : ( خوایە من داوای کۆشکێکی سپیت لێ دەکەم لە لای ڕاستی بەھەشت ئەگەر چوومە بەھەشت ) ، عبداللە بن مغفل فەرمووی : ئەی کوڕی خۆم داوای بەھەشت لەخوا بکە و پەنا بگرە بەخوا لە ئاگر ، چونکە من گوێم لە پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت دەیفەرموو : (( لەم ئومەتە قەومێک دروست دەبن زیادەڕەوی دەکەن لە پاک و خاوێنی و دوعا )) .

عَنْ ابْنٍ لِسَعْد بن أبي وقاص ، أَنَّهُ قَالَ : ( سَمِعَنِي أَبِي وَأَنَا أَقُولُ : اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَنَعِيمَهَا وَبَهْجَتَهَا وَكَذَا وَكَذَا ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ وَسَلَاسِلِهَا وَأَغْلَالِهَا وَكَذَا وَكَذَا ، فَقَالَ : يَا بُنَيَّ ، إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : ( سَيَكُونُ قَوْمٌ يَعْتَدُونَ فِي الدُّعَاءِ ) ؛ فَإِيَّاكَ أَنْ تَكُونَ مِنْهُمْ ؛ إِنَّكَ إِنْ أُعْطِيتَ الْجَنَّةَ أُعْطِيتَهَا وَمَا فِيهَا مِنْ الْخَيْرِ ، وَإِنْ أُعِذْتَ مِنْ النَّارِ أُعِذْتَ مِنْهَا وَمَا فِيهَا مِنْ الشَّرِّ !! ) رواه أحمد (١٤٨٦) وأبو داود (١٤٨٠) ، وصححه الألباني .

قاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نموونە دوعای تاوان بلێیت : یا الله بالادەستم بكەیت بەسەر كوشتنی فلانە كەس كە ئەو كەسە موسلمانە ، یان بلێیت : الله عەرەقم بە قسمەت بكەت ، یان یا الله لە فلانە كەس خۆشبە كە ئەو كەسە لە سەر كوفر مردووە ، یان یا الله فلان و فلانە كەسی ئیماندار لە ناو ئاگر بهێلەوە هەتا هەتایی ، چەند نموونەی تری هاوشێوەی ئەمانە .)) مرقاة المفاتیح ج ٤ لاپەڕە ۱٥۲٥

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیادەڕەوی کردن لە دوعا کردندا هەندێک جار بە داوا كردنە لە شتێک كە یارمەتی دەربێت بۆ حەرام ، هەندێك جار داوای شتێک دەكات كە خوای گەورە بۆی ناكات وەك : مانەوە یان نەمردن بۆ هەتا هەتای ، یان دوا بكات لە سەری لابچێت پێویستیەكانی مروڤ لە خواردن و خواردنەوە ، یان داوا بكات غەیب بزانێت یان داوا بكات لە معصومەكان بێت یان دوای مندال بكات بێ ژن " واتە بێ ئەوەی ژنی مارەکردبێت " ، دوعای تری هاوشێوەی ئەمانە كە زیادەڕەوییە لە دوعا كردن دا ، خوا گەورە خۆشی ناوێت و كەسی دوعاكەریشی خۆش ناوێت .)) مجموعە الفتاوی ج ۱٥ لاپەڕە ۲۲

دوعا کردن بەم شێوەیە زیادەڕەوی کردنە و بڵاو نەکرێتەوە باشترە ، باشتر وایە موسلمان ئەو دوعایانە بکات کە لە قورئان و سونەت دا ھاتووە ، وە دەتوانێ دوعای تر بکات ئەگەر پێچەوانەی سونەت نەبێت و ئادابەکانی دوعا کردن جێ بەجێ بکات .

موسلمان دەبێت ژیرانە کردەوە بکات و خاوەن کەسایەتیەکی باش بێت و ببێتە جێگای ڕێزگرتن و سەنگینی نەک خۆی سووک و ڕیسوا بکات ، وە بانگەوازی خەڵک بکات بە حیکمەت و ژیرانە .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام