پرسیار : حوکمی وەڵام دانەوەی قامەت ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە وەڵام دانەوەی قامەت ، دوو وتە ھەیە : 
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی قامەت سونەتە ، وەک بانگدەر وەڵام دەدەیتەوە ئیلا کاتی گوتنی : حي على الصلاة دەڵێیت : لا حولَ ولا قُوَّة إلا باللە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و ھەندێک مالکی و ابن باز و ئەلبانی یە ، بەڵگە : 
(١) عن أبي سعيدٍ الخدريِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( إذا سَمِعتُم النِّداءَ فقولوا مثلَ ما يقولُ المؤذِّنُ )) أخرجه البخاري (٦١١)، ومسلم (٣٨٣) .
ئەم فەرموودەیە عامە ، بانگ و قامەت داخل دەبێت ، ھەردووکیان بانگن بۆ نوێژ ، وە فەرموودە ھاتووە وەسفی قامەتی کردووە بە بانگ : (( بينَ كُلِّ أذانينِ صلاةٌ )) . 
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە وەڵامی بانگ بدەیتەوە وەک قامەت . )) المغني (٤٧٤/١) . 
ئیمام النووي  ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە ھەموویان یەک دەنگن لەسەر وەڵام دانەوەی قامەت ھەروەک دانەری کتاب فەرموویەتی ، ئیلا وتەیەکی شاز نەبێت کە پێشتر باسمان کرد . )) المجموع (٣ / ١٢٢-١٢٣) . 
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قامەت کرد حەنەفی و شافعی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون سونەتە وەڵامی قامەت بدرێتەوە وەک بانگ . )) الموسوعة الفقهية (٢٥٠/١٨) . 
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی قامەت سونەت نییە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنەفی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی یە ، وە وتەی ابن عثیمینە ، بەڵگە : 
(١) بەڵگە تەنھا بۆ وەڵام دانەوەی بانگ ھاتووە ، بەڵگە نابێت وەڵامی قامەت بدرێتەوە ئیلا بەڵگە لەسەری ھاتبێت . 
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی دووەم : نابێت وەڵامی قامەت بدرێتەوە ، ئیلا وشەی قامەت نەبێت تایبەتە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی . )) فتح الباری (٤٥٧/٣) .
 ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا وەڵامی قامەت دەدیتەوە ؟ ئایا دروستە کاتی قامەت کردن بڵێیت : أقامھا اللە وأدامھا ؟ 
وەڵام : ئەوەی ڕاست بێت وەڵامی قامەت نادەیتەوە ، چونکە ئەو فەرموودانەی ھاتوون لاوازن ، دروست نییە بڵێیت : أقامھا اللە وأدامھا . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٠٢ .
وتەی ڕاست وەڵامی قامەت نادەیتەوە ، واللە أعلم .
——————————————————————
Www.ferdaws.net