سەردێری پرسیار: ئایا دەتوانی وەڵام چەند بانگێک بدەیتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-09-20 کۆدی پرسیار:1486

پرسیار:

پرسیار : ئایا دەتوانی وەڵام چەند بانگێک بدەیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە وەڵامی چەند بانگێک بدەیتەوە ئەگەر گوێت لێ بوو ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ھەندێک حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی و ھەندێک شافعی و ابن تیمییە و شەوکانی و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) عن عبدِ اللهِ بنِ عَمرٍو رَضِيَ اللهُ عَنْهما ، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( إذا سَمِعتُم المؤذِّنَ فقولوا مِثلَ ما يقولُ، ثم صلُّوا عليَّ ؛ فإنَّه مَن صلَّى عليَّ صلاةً صلَّى الله عليه بها عشرًا، ثم سَلُوا الله لي الوسيلةَ؛ فإنَّها منزلةٌ في الجَنَّةِ لا تنبغي إلَّا لعبدٍ من عبادِ اللهِ ، وأرجو أن أكونَ أنا هو، فمَن سألَ لي الوسيلةَ؛ حلَّتْ له الشَّفاعةُ )) رواه مسلم (٣٨٤).

ئەم فەرموودەیە عامە ھەموو بانگدەرەکان دەگرێتەوە .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بانگدەرێکی تر بانگی دا ، ئایا وەڵامی دەدەینەوە دوای بانگی یەکەم یان نە ؟

ئیمام النووی دەفەرمووێت : ھاوەڵانی ئێمە بە ھیچیان شتێکیان نەبینیووە ، وە ابن عبدالسلام دەفەرمووێت : وەڵامی ھەموو بانگئک دەداتەوە ، لەبەر تعدد السبب ، وە وەڵام دانەوەی بانگی یەکەم باشترە ئیلا بۆ بانگی بەیانی و ھەینی نەبێت ، چونکە ھەردووکیان وەک یەک وان و ھەردووکیان ڕێگەپێدراون . )) فتح الباری (٩٢/٢) .

ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەڵامی بانگدەری دووەم و زیاتر دەدرێتەوە ، ... )) الاختيارات الفقهية لاپەڕە ٤٠٨ .

صنعاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظاهری وتەی : " في النداء " ، وەڵامی ھەموو بانگدەرێک دەدەیتەوە دوای بانگی یەکەم ، وەڵام دانەوەی یەکەم باشترە . )) سبل السلام (١٨٨/١) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە مطلقە : " إذا سمعتم النداء فقولوا مثل ما يقول المؤذن " ، ئەگەر بانگدەر بانگی دا و وەڵامی بانگ درایەوە و تەواو بوو ، پاشان بانگدەرێکی تر بانگی دا و وەڵامی داوە ، ئەمە وەڵام دانەوەیە دروستە ، چونکە فەرموودەکە مطلقە ، نەی فەرموو : ئەگەر گوێتان لە بانگی یەکەم بوو ، بەڵکو مطلقە ھەموو بانگێک دەگرێتەوە گوێت لێ ببێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٩٨ .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام