سەردێری پرسیار: ئەگەر کەسێک گوێ لە وتارێکی مامۆستایەکی ئاینی بگرێت و لەگەڵ ئەوەش دا زیکر بکات ، ئایا تاوانبار دەبێت ؟

بەرواری دانان :2019-09-18 کۆدی پرسیار:1478

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر کەسێک گوێ لە وتارێکی مامۆستایەکی ئاینی بگرێت و لەگەڵ ئەوەش دا زیکر بکات ، ئایا تاوانبار دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : گوێ لە وتاری مامۆستا گرتن ئەم سێ حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : گوێ لە وتاری مامۆستا دەگریت لە ڕۆژی ھەینی لە مزگەوت بۆ نوێژی ھەینی ، لەم حالەتە زانایان دەلێن هەر كەسێک ئامادەی وتاری هەینی بێت واجبە خۆی بێ دەنگ بكات كاتێک ئیمام وتار دەخوێنێت ، وە دروست نییە قسە لەگەڵ كەسی تر بكات بەلكو دروست نییە بەو كەسەی نزیكی خۆی بلێت خۆت بێ دەنگ بكە ، هەر كەسێک وا بلێت ئەوا توشی لەغوە بووە پاداشتی تەواوی بۆى نييە ، بەلگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ : (( إذَا قُلْتَ لِصَاحِبِكَ : أَنْصِتْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ ؛ فَقَدْ لَغَوْتَ .)) رواە البخاری ( ۸۹۲ ) ، مسلم (۸٥۱) .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر بە هاورێکەت گوت خۆت بێ دەنگ بكە وە ئیمامیش لە روژی جومعە وتاری دەدا ئەوا تۆ تووشی لغوە بوویت )) .

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نی یه لەنێوان زانایانی الامصار بۆ واجبی خۆ بێ دەنگ کردن بۆ وتار بۆ کەسێک گوێ لێ بێت . )) الاستذكار ج ٥ لاپەرە ٤۳

کەواتە وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان کە واجبە خۆت بێ دەنگ بکەیت، کە ئەمە وتەی ابو حنیفه ، مالک ، وتەی بەناو بانگی احمد ، وتەیەکە لەوتەکانی شافعی ، ابن حزم ، ...... هتد

زانایان دەڵێن هەندێک قسە هەن واجبە بکرێن ، وەک ئاگادار کردنەوەی کوێر بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو بیر ، یان کەسێکی تر ئەگەری هەیە بەر ئاگر بکەوێت یان مار بۆی بێت یان هەرشتێکی تر ئەگەری تیاچوونی هەبێت ، هەروەها دروست قسە لەگەڵ ووتار خوێن بکات ئەگەر سوودی هەبێت یان تێ نەگات.

بەڵام ئایا ئیشارەت داخلی فەرموودە دەبێت یان نە ؟

وەڵام : هەندێک لەزانایان دەڵێن ئیشارەت داخل نابێت ، چونکە فەرموودەکە دەڵێت : ( ٳذا قلت ) واتە : ئەگەر بە هاوڕێکەت گوت ، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئاماژە دروستە.

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دروستی ئیشارەت دان لە کاتی وتاردان ، ئیلا ئەوە نەبێت لە طاوس نقل لراوە بە تەنیا ، ئەمە ڕاست نییە ، چونکە ئیشارەت لەناو نوێژ دروستە ، بۆ کاتی وتاردان لەپێشترە دروست بێت . )) فتح الباری (٤٩٦/٥) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتە ئەگەر باسکرا مەبەستی پێ دەربڕینە بەزمان کەواتە ئیشارە داخلی نەهی نابێت )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٥ لاپەرە٤٨ .

حالەتی دووەم : گوێ لە وتاری مامۆستا دەگریت لە شوێنێک یان مزگەوت ، لەم حالەتە دروستە زیکر بکەیت .

حالەتی سێیەم : گوێ لە وتاری مامۆستا دەگریت بۆ وتاری جەژن یان وتاری خۆرگیران و مانگ گیران ، لەم حالەتە دروستە قسە بکەیت و زیکر بکەیت ، بەڵام بێ دەنگ بوون باشترە .

زانایان دەلێن زیکر کردن دوو جۆرە :

(۱) زیکر کردن بە دڵ : ئەمەیان دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .

(۲) زیکر کردن بە زمان : ئەمەیان نابێت یان باش نییە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیکر کردن بە دڵ دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک ، لە ناو حەمام و بێجگە لە حەمام ، بەلکو باش نییە زیکری خوا بکەی بە زمان لە حەمام و شوێنی تری وەک حەمام بۆ بەگەورە دانانی ناوی خوای گەورە ، ئیلا کاتی دەست نوێژ هەلگرتن نەبێت ئەگەر بۆی نەگونجا ئیلا لە حەمام دەست نوێژی هەلگرت ئەوکات هەندێک زانا دەلێن بسم اللە دەبێت بلێت ، چونکە بسم اللە واجبە ، بەلام زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە بسم اللە بلێی پێش دەست نوێژ )) مجموعە فتاوی ابن باز ج٥ لاپەڕە ٤۰٨

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام