پرسیار : حوکمی گوتنی دوعای چوونە ماڵەوە ؟
وەڵام : سەبارەت بە دوعای داخلی ماڵەوە بوون فەرموودەیەک ھاتووە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە صحیحی و ضعیفی فەرموودەکە .
روى أبو داود (٥٠٩٦) من طريق شُرَيْح بن عبيد عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا وَلَجَ الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ الْمَوْلَجِ ، وَخَيْرَ الْمَخْرَجِ ، بِسْمِ اللَّهِ وَلَجْنَا، وَبِسْمِ اللَّهِ خَرَجْنَا، وَعَلَى اللَّهِ رَبِّنَا تَوَكَّلْنَا، ثُمَّ لِيُسَلِّمْ عَلَى أَهْلِهِ )) .
ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم فەرموودەیە لاوازە ، چونکە انقطاع ھەیە لەنێوان شریح بن عبید و أبي مالك رضي الله عنه .
ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەرەتا ئەم فەرموودەی صحیح کردووە ، بەڵام دواتر پەشیمان بۆتەوە و بە لاوازی داناوە ، وە ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون فەرموودەکە حەسەنە ، کە ئەمە وتەی ابن مفلح و ابن بازە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم دوعایە فەرموودەی حەسەن لەسەری ھاتووە ھیچی تێدا نییە ، سونەتە بگوترێ کاتی داخلی مالەوە بوون : اللهم إني أسألك خير المولج وخير المخرج ، باسم الله ولجنا وباسم الله خرجنا وعلى الله ربنا توكلنا . )) نور علی الدرب .
ئەوەی دیار بێت فەرموودەکە لاوازە ، ئەگەر کەسێک کردەوەی پێ بکات لەبەر ئەوە ھەندێک ئەھلی عیلم حەسەنی دەکەن ، دەتوانی بڵێیت مەجالی تێدایە ، بەڵام ئەگەر دەست بە فەرموودەی صحیحەوە بگریت بۆ زیکری داخل بوونی ماڵەوە باشترە ، لەوانە زیکر کردن و سەلام کردن ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فإذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتاً فَسَلِّمُوا على أنْفُسِكُمُ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً )) [ النور : ٦١ ] .
(٢) عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ ، أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( إِذَا دَخَلَ الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَذَكَرَ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ وَعِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: لَا مَبِيتَ لَكُمْ، وَلَا عَشَاءَ، وَإِذَا دَخَلَ، فَلَمْ يَذْكُرِ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ، وَإِذَا لَمْ يَذْكُرِ اللهَ عِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ وَالْعَشَاءَ )) رواە مسلم (٢٠١٨) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((
سونەتە کاتێک داخلی ماڵەوە دەبیت بڵێیت : بسم اللە ، وە زحر زیکری خوا بکەیت ، وە سەلام بکەیت جا کەس لە ماڵەوە بێت یان نە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " فإذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتاً فَسَلِّمُوا على أنْفُسِكُمُ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً " [ النور : ٦ ] . )) الأذكار لاپەڕە ٢٣ .
—————————————————
Www.ferdaws.net