پرسیار : کەسێک بانگی دا دوای تەواو بوونی لەبانگ بیری کەوتەوە ھەندێک وشەکانی بانگی لەبیرکردووە ، ئایا دەبێت بانگ بداتەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن لەبیرکردنی ھەندێک وشەکانی بانگ یان قامەت ئەگەر ماوەیەکی کەمی بەسەردا چوو ، ئەوە دەگەڕێتەوە لە وشە لەبیرکراوەکان دەست پێ دەکات و تەواوی دەکات ، ئەگەر ماوەی زۆری بەسەردا چووبێت ، ئەو کات لەسەرەتا دەست پێ دەکاتەوە ، ئەگەر لە ھەردوو حالەت بانگ و قامەت دووبارە بکاتەوە ھیچی لەسەر نییە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەندێک وشەکانی بانگ لەبیر بکات ، لە وشە لەبیرکراوان دەست پێ دەکات و وشەکانی دواتریش دەڵێت ، ئەگەر لەسەرەتا دەست پێ بکاتەوە باشترە . )) المجموع (١٢١/٣) .
زانایانی اللجنة الدائمة للإفتاء دەڵێن : (( ئەگەر بانگدەر وشەیەکی بانگی لەبیرکرد ، پاشان بیری کەوتەوە کاتی بانگ ، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ وشە لەبیرکراوەکە و وشەکانی دواتری بانگ ، ئەگەر بیری نەکەوتەوە ئیلا دوای ماوەیەک ، ئەو کات بانگ دووبارە دەکاتەوە بە تەواوی ئەگەر لە دەورووبەری بانگدەری تر نەبن بێجگە لەخۆی بانگ لەسەری لابچێت بە فرض الکفایە . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (٦١/٥) .
—————————————————————
Www.ferdaws.net