پرسیار : حوکمی دەنگ بەرزکردنەوە بۆ بانگدان ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دەنگ بەرز کردنەوە بۆ بانگدان دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کەسێک بە تەنیایە بانگ دەدات بۆ خۆی ، یان بانگ بۆ کۆمەڵە کەسانێک دەدات ئامادەن ، لەم حالەتە دەنگ بەرز کردنەوە سونەتە .
حالەتی دووەم : کەسێک بانگ دەدات بۆ کەسانی ئامادە نەبوو ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەنگ بەرزکردنەوە مەرجە بۆ دروستی بانگ بۆ کەسانی ئامادە نەبوو ، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلە و ھەندێک حەنەفی و ابن حزمە ، بەڵگە :
(١) عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : (( لا يَسمَعُ مدَى صوتِ المؤذِّنِ جِنٌّ ولا إنسٌ، ولا شيءٌ، إلَّا شهِدَ له يومَ القِيامَةِ )) رواه البخاري (٣٢٩٦).
(٢) عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أنه قال لعبد الرحمن بن أبي صعصعة : (( فَإِذَا كُنْتَ فِي غَنَمِكَ أَوْ بَادِيَتِكَ فَأَذَّنْتَ بِالصَّلَاةِ، فَارْفَعْ صَوْتَكَ بِالنِّدَاءِ )) ، قال أبو سعيد : سمعته من رسول الله صلى الله عليه وسلم . رواه البخاري ( ٥٨٤ ) .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە دەنگ بەرزکردنەوە بۆ بانگ ئەگەر کەسەکە بە تەنیا بێت ، دەنگ بەرزکردنەوە بۆ بانگدان بۆ خەڵکانی ئامادە نەبوو لەپێشترە .
(٣) مەبەست لە بانگدان ئەوەیە دەنگ بگات و خەڵک بزانێت ، ئەمەش ناھێتەدی ئیلا بە دەنگی بەرز نەبێت .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە ئەبی مەحزورەی فەرموو : " ارجع فارفعْ صوتَك " ، لێرە فەرمان کراوە بە دەنگ بەرزکردن ، ئەگەر بە ئەنقەست بانگدەر دەنگی بەرز نەکاتەوە بانگی دروست نییە ، ئەگەر نەتوانێت لەبەر مەشەقەت لەسەری واجب نییە ، لەبەر وتەی : " لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا " [ البقرة : ٢٨٦ ] . )) المحلى (١٧٩/٢) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەنگ بەرز کردنەوە مەرج نییە بۆ بانگدان ، بەڵکو سونەتە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەی دووەمی شافعی یە ، بەڵگە :
(١) پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە عبد الله بن زيدی فەرموو : (( إِنهَا لَرُؤْيَا حَقٌّ إِنْ شَاءَ اللَّهُ فَقُمْ مَعَ بِلَالٍ فَأَلْقِ عَلَيْهِ مَا رَأَيْتَ فَلْيُؤَذِّنْ بِهِ فَإِنَّهُ أَنْدَى صَوْتًا مِنْكَ )) رواه الترمذي ( ١٨٩ ) وأبو داود ( ٤٩٩ ) وابن ماجه ( ٧٠٦ ) وصححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
فەرمان کردن بە دەنگ بەرزکردنەوە بۆ سونەتە نەک واجب بێت .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، ئیلا ئەگەر دەنگ بەرز کردن زیانی بۆ کەسەکە ھەبێت ئەو کات مەکروھە .
ابن رجب الحنبلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کاتێک دەنگی بەرز بکات بە دەنگ بەرزکردنێک ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبێت و زیانی ھەبێت مەکروھە ، وقد قال عمر لأبي محذورة لما سمعه يؤذن بمكة " أما خشيتَ أن ينشق مريطاؤك ؟ " )) فتح الباری (٤٣٨/٣) .
————————————————————
Www.ferdaws.net