پرسیار : ئایا سونەت سورەت بەقەڕە لەمالەوە بخوێندرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بە خوێندنەوەی سورەت بەقەڕە شەیتان لەو مالە ڕادەکات .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ : (( لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ ، إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ )) رواه مسلم (٧٨٠) .
ھەروەھا ڕیوایەت ھاتووە سێ شەو شەیتان داخلی ئەو مالە نابێت ، بەڵام زانایان دەڵێن لاوازە .
عن سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :(( إِنَّ لِكُلِّ شَيْءٍ سَنَامًا ، وَإِنَّ سَنَامَ الْقُرْآنِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ ، مَنْ قَرَأَهَا فِي بَيْتِهِ لَيْلًا ؛ لَمْ يَدْخُلِ الشَّيْطَانُ بَيْتَهُ ثَلَاثَ لَيَالٍ ، وَمَنْ قَرَأَهَا نَهَارًا ؛ لَمْ يَدْخُلِ الشَّيْطَانُ بَيْتَهُ ثَلاثَةَ أَيَّامٍ )) رواه ابن حبان في صحيحه (٧٧٧) ، وهذا الحديث فيه ضعف ، كما بينه الشيخ الألباني في " سلسلة الأحاديث الضعيفة " (٣ / ٥٢٥) ، وقال : ولم نجد للحديث شاهدا نقويه به ، إلا طرفه الأول منه . انتهى .
عبد العزيز بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵام ڕاکردنی شەیتان نابێتە بەڵگە شەیتان ناگەڕێتەوە دوای تەواو بوون لە خوێندنەوەی قورئان ، ھەروەک چۆن شەیتان ڕادەکات کاتێک گوێ لە بانگ و قامەت دەبێت ، پاشان دەگەڕێتەوە ھەتا وەسواس دەخاتە ناو دڵی مرۆڤ ، دەڵێت : اذكر كذا ، واذكر كذا ... ھەروەک فەرموودەی ڕاست لە پێغەمبەرەوە ھاتووە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بۆ ئیماندار پەنا گرتنە بەخوا لە شەیتان ، وە حەزەر وەربگریت لە فێل و وەسواسی شەیتان و ئەو شتانەی شەیتان بانگی مرۆڤ دەکات بۆی لە تاوان . )) مجموع فتاوى ابن باز (٢٤ / ٤١٣-٤١٤ ) .
———————————————————
Www.ferdaws.net