پرسیار : حوکمی بانگ دان لەسەر شوێنی بەرز ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە بانگدەر بانگ بدات لە شوێنێکی بەرز ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :
(١) عن عبدِ اللهِ بنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( إنَّ بلالًا يؤذِّنُ بليلٍ ؛ فكُلُوا واشْرَبُوا حتى يؤذِّنَ ابنُ أمِّ مكتومٍ )). قال : ولم يكُن بينهما إلَّا أن يَنزِلَ هذا ويَرقَى هذا . رواه البخاري (١٩١٨)، ومسلم (١٠٩٢) .
(٢) بانگدان لە شوێنی بەرز دەنگ زیاتر دەڕوات زیادەی إعلانی تێدایە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت : (( سونەتە بانگ بدەیت لە شوێنێکی بەرز لەسەر منارە یان شتی تر ، ئەمەیان جیاوازی تێدا نییە . )) المجموع (١٠٥/٣) .
————————————————————
Www.ferdaws.net