پرسیار : حوکم مارە کردن بە شێوەی ئۆن لاین ئەکرێت ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نیکاح بەھۆی تەلەفۆنەوە یان ئینتەرنێت :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە ئەگەر ئەمین بێت لە یاری کردن و غەش ، کە ئەمە وتەی ابن بازە .
کەواتە لەسەر وتەی ھەندێک زانا دروستە ئەگەر وەلی ئافرەت و دوو شایەت ھەبێت و قبول کردنی ھەردوو لاش ھەبێت ، بەڵام باشتر وایە پشت بە تەلەفۆن و ئینترنێت نەبەسترێت بۆ مارەکردن .
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( نابێت پشت ببەسترێت بە تەلەفۆن بۆ عەقدی نیکاح و قبول کردن و بە وەکیل گرتن ، وەک تحقیق بۆ مقاصدی شەریعەت ، وە بۆ زیاتر گرینگی دان بە پاراستنی فەرج و ناموس ھەتا ئەھلی ھەواو و ئارەزوو قسەی تیا نەکەن بە غەش و فێل کردن . )) فتاوى اللجنة الدائمة" (٩٠/١٨) .
——————————————————
Www.ferdaws.net