سەردێری پرسیار:حیکمەت لە ڕەجم کردنی زیناکەر چییە ؟ بە واتایەکی تر لەبەر چی ڕەجم دەکرێ بەبەرد تاکو مردن لە بڕی کوشتنێکی ئاسایی ؟

بەرواری دانان :2019-08-31 کۆدی پرسیار:1445

پرسیار:

پرسیار : حیکمەت لە ڕەجم کردنی زیناکەر چییە ؟ بە واتایەکی تر لەبەر چی ڕەجم دەکرێ بەبەرد تاکو مردن لە بڕی کوشتنێکی ئاسایی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەرەتا زانایان دەڵێن واجبە بەندە تەسلیم بێت بۆ حوکمی خوای گەورە ، وە ھەندێک ئەحکام ھەن خوای گەورە حیکمەتی بەدیار خستووە و ھەندێکی تر ھەن حیکمەتی بەدیار نەخستووە ، وە خوای گەورە ھیچ شتێک ناکات بێ حیکمەت ، بێ حیکمەتی دانە پاڵ خوای گەورە وتەی ئەھلی بیدەعە ، وە خوای گەورە بەزەیی ترە بۆ بەندەکانی لە بەزەیی دایک بۆ مناڵەكەی .

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بە شەرع دانراوە زیناکەری خێزاندار بکوژرێت بە بەرد بۆ ئەوە ئازار بگات بە ھەموو لاشەی ھەروەک چۆن ھەموو لاشەی ھەستی بە خۆسی کردووە بە حەڕام .

چونکە ئەم کوشتنە پیسترین جۆری کوشتنە ، وە ئەوەی داوای زینا دەکات داواکەرێکی بەھێز لە سروشت دا ، ئەم عقوبە بەھێز مقابل ئەو داواکردنە بەھێزەکەیەتی ، چونکە ئەم عقوبە بیرھێنانەوەی سزای خوایە بەسەر قەومی لوط بە ڕەجم کردنیان بە بەرد کاتێک تووشی فاحیشە بوون . )) " الصلاة وحكم تاركها " لاپەڕە ٣٠ .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام