پرسیار : ئەگەر کەسێک زۆر ئەزیەتت بدات و هەوڵ بدات ژیانت لێ تێک بدات ، چۆن بتوانم خۆشم بوێ ؟ ئایا ئەو فەرموودانەی ھاتوون دەبێت موسلمانت خۆش بووێت باسی ئەم جۆرە حاڵاتەنەشە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن لە نیشانەکانی ئیمانە خۆش ویستن لەپێناو خوا و ڕق لێ بوونەوە لەپێناو خوا ، بەڵگە :
فقد روى الإمام أحمد في المسند أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( أتدرون أي الأعمال أحب إلى الله عز وجل ؟ )) قال قائل : الصلاة والزكاة ، وقال قائل : الجهاد ، قال : (( إن أحب الأعمال إلى الله عز وجل الحب في الله والبغض في الله )) حسنه الأرناؤوط .
واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا ئێوە دەزانن خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورە چییە ؟ )) ، یەکێک گوتی : نوێژ و زەکات ، وە یەکێکی تر گوتی : جیھاد کردنە لەپێناو خوا ، فەرمووی : (( خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورە خۆش ویستنە لە پێناو خوا و ڕق لێبوونەوەیە لە پێناو خوا )) .
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ڕق لێبوونەوە لە پێناو خوا ، ئەمەیان پتەوترین گرێی ئیمانە ، داخلی نەھی نابێت ، بەڵکو ئەگەر شەڕ لە برای خۆی بەدیارکەوت ، ڕقی لێ ببووەوە لەسەری ، پیاو مەعزورە و پاداشت بۆ ئەو کەسە ھەیە کە ڕقی لێیەتی ، ... )) جامع العلوم والحكم .
خۆش ویستن لە پێناو خوا : ئەوەیە ئیماندارت خۆش بووێت لەبەر دین و عیبادەتی خوا کردن و گوێڕایەلی خوا و پێغەمبەر کردن و خۆ دوور خستنەوە لە سەرپێچییەکان ، نەک لەبەر خزمایەتی و مصلەحەتی دونیا .
ڕق لێبوونەوە لە پێناو خوا : ئەوەیە ڕقت لە ئیماندار ببێتەوە لەبەر تاوان و سەر پێچی خوا و پێغەمبەر کردن ، یان ڕقت لە کافر ببێتەوە لەبەر کوفرەکەی ، نەک لەبەر مصلەحەتی دونیا یان شوێن ھەواو ئازووی خۆت بکەویت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر موسلمان برای خۆی خۆش بووێت لە پێناو خوا و ڕقی لێ نەبێتەوە ، بۆی نییە ڕقی لێ ببێتەوە ئیلا ئەگەر تووشی خراپە ببێت بە گوێرەی خراپەکەی دەبێت ڕقت لێ ببێتەوە ، یان کافرە رقت لێ دەبێتەوە لەبەر خوا ، سەبارەت بە ڕق لێ بوونەوە بێ سەبەب دروست نییە ، واجبە برای خۆت خۆش بووێت لەپێناو خوا ، وە ڕقت لێ ببێتەوە لەپێناو خوا ، ... )) نور علی الدرب .
—————————————————————
Www.ferdaws.net