پرسیار : ئایا مالی کەسێک بدزرێت زۆر جار بەڵگە نییە کە مالەکەی حەڕامە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن مال ئەگەر دزرا بەڵگە نییە لەسەر حەڕامی ئەو مالە .
گومانی تێدا نییە زەکات دان و خێر کردن و بەدەست ھێنانی ماڵ بە ڕێگای حەڵاڵ ھۆکاری بەرەکەتن ، بەڵام ئەمە لەسەر اطلاقی خۆی نییە ، چونکە مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە بە بەڵاو و موسیبەت .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ * أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ )) البقرة : ١٥٥-١٥٧
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( يُبْتَلَى الرَّجُلُ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ ، فَإِنْ كَانَ دِينُهُ صُلْبًا اشْتَدَّ بَلَاؤُهُ ، وَإِنْ كَانَ فِي دِينِهِ رِقَّةٌ ابْتُلِيَ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ ، فَمَا يَبْرَحُ البَلَاءُ بِالعَبْدِ حَتَّى يَتْرُكَهُ يَمْشِي عَلَى الأَرْضِ مَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ ) رواه الترمذي (٢٣٩٨) وصححه ، وابن ماجة (٤٠٢٣) وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
———————————————————
Www.ferdaws.net