پرسیار : پۆستێك له فهیس بووك بڵاوبۆتهوه و پێی وایه بڵێیت : ( دوای ڕازی بوونمان به قهدهری خوا ، فلان كهس كۆچی دوایی كرد ؟ ) ئهم قسه " حهرامه و زۆر گوناحیشە " ، پاشان چهند بهڵگهیهكی هێناوهتهوه لهوانه : (١) ئهڵێت : تۆ دانوستانت لەگەڵ خوای گەورە نەکردووە دوای مشتو مڕ خوا ڕازیت بکات فڵان کەس بباتەوە . (٢) ههروهها بهڵگهیهكی تری ئهوهیه : خۆت دەهێنیە ئاست خوا العیاذبالله یان لەخواش گەورەتر ، چونکە دەڵێی دوای ڕازیبونمان ... ؟! . (٣) بهڵگهیهكی تر : ئایا ئەگەر ڕازی نەبوونایە خوای گەورە نەیدەبردەوە نەی دەمراند ، گریمان نووسیت ڕازین بەقەدەری خوا .ئەگەر ناڕەزا بیت چیت لەدەست دێت ؟! بێگومان هیچ و گوناحبارتر دەبێت . (٤) ههروهها لهو بهڵگانه : مردن حەتمیە کەس نییە لێی دەرباز بێت قەدەرێک نییە ئایا بەسەردادێت یان نــــا ... ؟!
وەڵام : سەرەتا جیاوازی ھەیە لەنێوان ڕازی بوون و ئارام گرتن .
الصبر ( واتە : ئارام گەتن ) : زانایان دەڵێن ئارام گرتن واجبە لەسەر قەدەری خوا و لەسەر ئەوەی تووشی بووە ، ئارام گرتن ئەوەیە مرۆڤ نەفسی خۆی بگرێتەوە لە کردنی شتێک ، یان خۆی بگرێتەوە لە گوتنی قسەی ھەلە .
الرضا ( واتە : ڕازی بوون ) : زانایان دەڵێن ئەمە بەرزترین پەلی ئارام گرتنە ، پلەی ئەوانەیە کە دەست پێشخەری لە خێرو چاکە دەکەن ، لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن ڕازی بوون بە قەدەری خوا سونەتە واجب نییە ، مرۆڤ تاوانبار نابێی ئەگەر ڕازی نەبوو ، بەڵام داوای لێکراوە جیھادی نەفسی خۆی بکات ، ڕازی بوون ئارام گرتنە و زیاد لە گرتنیشی تێدایە ، ئەوەی ڕازی دەبێت ئارامگرە و لەگەڵ ئەوەش ڕازی بووە بە قەدەری خوا ، ئازار و ناخۆشی ناچێژێت پێی .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕازی بوون بە موسیبەتەکان وەک ھەژاری و نەخۆشی و سەرشۆڕی سونەتە لەسەر یەکێک لە دوو وتەی زانایان واجب نییە ، وتراوە : واجبە ، ئەوەی ڕاست بێت ئەوەی واجب بێت ئارام گرتنە . )) مجموع الفتاوى (٦٨٢/١٠)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی تووشی مرۆڤ دەبێت لە موسیبەتەکان سونەتە ڕازی ببیت لەسەر وتەی زۆر ئەھلی عیلم واجب نییە ، بەڵام واجبە لەسەری ئارام بگرێت لەسەری . )) " مجموع فتاوى ابن عثيمين " (٩٢/٢) .
ئەم وتەیە : دوای ڕازی بوونمان به قهدهری خوا ، فلان كهس كۆچی دوایی كرد ، ئەم وتەیە ھیچی تێدا نییە ئەگەر کەسێک بڵێت ، چونکە :
(١) زۆر لە ئەھلی عیلم دەڵێن ڕازی بوون بە قەدەری خوا سونەتە نەک واجبە .
(٢) گریمان بڵێیت ڕازی بوون بە قەدەری خوا واجبە ، دەڵێین ئەم وتەیە ھیچ دەلالەت لەسەر ناڕازی بوون بە قەدەری خوا ناکات .
(٣) دوای ڕازی بوونمان به قهدهری خوا ، مەبەستی کەسەکە ئەوە نییە خۆی بھێنێتە ئاست خوا و بڵێت ئێمەش شتێکین و دەبێت ڕەزامەندی ئێمەش ھەبێت ، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ئێمە ڕازین بە قەدەری خوا و دەبێت موسلمان ڕازی بێت بە قەدەری خوا .
(٤) مفھومی ئەم وتەیە نابێت وا بە تووندی وەربگریت و بە خراپی لێک بدەیتەوە .
—————————————————
Www.ferdaws.net