سەردێری پرسیار: ئادابەکانی سەردانی نەخۆش کردن چیین ؟

بەرواری دانان :2019-08-25 کۆدی پرسیار:1432

پرسیار:

پرسیار : ئادابەکانی سەردانی نەخۆش کردن چیین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئادابەکان سەردانی نەخۆش کردن ئەمانەن :

(١) دوعا بۆ نەخۆش کردن .

(٢) کەم مانەوە لای نەخۆش .

(٣) ھاندانی نەخۆش بۆ تەوبە کردن .

(٤) ھاندان بۆ وەسیەت کردن .

(٥) ھاندان بۆ گومانی باش بردن بە خوای گەورە .

(٦) ھەموو ڕۆژ سەردانی نەکات ئەگەر لەسەری گران بێت .

(٧) کاتێکی گونجاو دیار بکات بۆ سەرانی نەخۆش کردن .

(٨) پرسیار لە حالی بکات و زۆر پرسیاری لێ نەکات لەسەری گران بێت .

(٩) ھانی بدات بۆ ئارام گرتن لەسەر نەخۆشی و باسی پاداشتی ئارام گرتن بۆی بکات .

(١٠) ئومێدی چاک بوونەوە بۆی فراوان بکات ، نەک بڵێت فلانە کەسیش ھەمان نەخۆسی تۆی گرتبوو و مرد .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام