پرسیار : چیڕۆکی زیندە بەچاڵ کردنی کچ تا چەند ڕاستە لە عومەرەوە ؟
وەڵام : سەبارەت بە چیڕۆکی زیندە بەچاڵ كردنی کچ لە لایەن عومەرەوە جیاوازی ھەیە بۆ ڕاستی چیڕۆکەکە ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ڕاست نییە ، چونکە :
(١) ھیچی ڕاست نەھاتووە لە کتابی فەرموودە و ئاثار و مێژوو ، وە ئەم چیڕۆکە ڕافضە داویانە پاڵ عومەر .
(٢) ئەگەر زیندە بەچاڵ كردن بڵاوبوایا لەناو بەنی عەدی ، ئەی چۆن حەفصەی کچی عومەر ماوە کە چی لە سەردەمی جاھلی لەدایک بووە .
(٣) گریمان ئەم چیڕۆکە ڕاستە ، دەڵێین ئەمە لەسەردەمی نەزانین بووە ، مادەم خوای گەورە لە شیرک خۆش بێت ، ئەوە زیندە بەچاڵ كردن لەپێشترە لێی خۆش بێت .
——————————————————————————————————
Www.ferdaws.net