سەردێری پرسیار:حوکمی قسەکردن لەناو نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-08-23 کۆدی پرسیار:1426

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قسەکردن لەناو نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک قسە بکات لەناو نوێژ و زانا بێت بە حەڕامی قسە کردن ، ئەوە نوێژی بەتالە ، بەڵگە :

(١) عن مُعاويةَ بنِ الحَكَم السُّلَميِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( إنَّ هذه الصَّلاةَ لا يَصلُحُ فيها شيءٌ من كلامِ النَّاس ، إنَّما هو التسبيحُ، والتكبيرُ، وقراءةُ القرآن )) رواه مسلم (٥٣٧).

(٢) عن عبدِ اللهِ بنِ مسعودٍ قال : كنتُ أُسَلِّمَ على النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وهو في الصَّلاة فيردُّ عليَّ، فلمَّا رجَعْنا سلمتُ عليه فلم يردَّ عليَّ، وقال: ((إنَّ في الصَّلاةِ لشُغلًا)) رواه البخاري (١١٩٩)، ومسلم (٥٣٨) .

ابنُ المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک بە ئەنقەست قسە بکات لەناو نوێژ ، مەبەستی إصلاحی نوێژ نەبێت ، ئەوە نوێژی بەتالە . )) الإجماع لاپەڕە ٣٩ .

ابن عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن قسە کردن بە ئەنقەست لەناو نوێژ بێ مصلەحەتی نوێژ ، نوێژ بەتال دەکات . )) التمھید (٩٥/٢٥) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قسە کردن بە ئەنقەست ، قسە دەکات لەناو نوێژ زانایە ، لەگەڵ ئەوەش دەزانێت حەڕامە و بۆ مصلحەتی نوێژ قسە ناکات ، وە نە بۆ شتێک واجب بێت قسە بکات ، نوێژی بەتاڵ دەبێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) المغنی (٣٥/٢) .

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە بە دەق و ئیجماع ھەر کەسێک قسە بکات لەناو نوێژ بە قسە کردنی ئادەمی و بە ئەنقەست بێ ئەوەی بۆ مصلەحەتی نوێژ بێت ، وە زانا بێت بە حەڕامی قسە کردن لەناو نوێژ ، نوێژی بەتالە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) مجموع الفتاوى (٩٣/١٢) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن قسە کردن لەناو نوێژ بۆ کەسێک زانا بێت بە حەڕامی ، وە بە ئەنقەست قسە بکات و بێ ئەوەی بۆ مصلەحەتی نوێژ بێت یان بێ ئەوەی بۆ ڕزگاری کردنی موسلمانێک بێت ، نوێژ بەتال دەکات . )) فتح الباری (٧٥/٣) .

——————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام