سەردێری پرسیار:حوکمی جووت بوون لە دواوەی ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2019-08-21 کۆدی پرسیار:1422

پرسیار:

پرسیار : حوکمی جووت بوون لە دواوەی ئافرەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جووت بوون لە دواوەی ئافرەت حەڕامە بە یەک دەنگی ھەرچوار مەزھەبەکان ، بەڵکو زانایان ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ )) [ البقرة : ٢٢٣ ] .

الحرث : شوێنی مناڵ بوونە ، چونکە حرث شوێنی چاندن و کشتوکاڵە .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا )) رواه أبو داود (٢١٦٢) وحسنه الألباني في صحيح أبي داود .

(٣) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَى رَجُلٍ أَتَى رَجُلا أَوْ امْرَأَةً فِي الدُّبُرِ )) رواه الترمذي (١١٦٦) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی جووت بوون لە دواوەی ئافرەت ، جا چ لەحەیز دا بێت یان پاک بێت ، فەرموودەکان زۆرن . )) شرح النووي على مسلم (10/6).

العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماع دامەزراوە لەسەر حەڕامی جووت بوون لە دواوەی ئافرەت ، ئەگەر چی لە کۆن دا جیاوازی ھەبوو بەڵام بڕدرا و نەما . )) البناية شرح الهداية (٣٠٨/٦) .

——————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام