پرسیار : وەڵامتان چییە بۆ مامۆستایەکی ئایینی دەفەرمووێت : (( کەواتە لە ئیسلام دا خوای گەورە کە یەکەم مرۆڤی بە کاملترین شێوە دروست کرد ھەر تەنھا یەک ژنی بۆ دروست کرد ، بەڵگەیە کە یەک ژن کافی یە بۆ یەک پیاوی ئەوپەڕی جەستە ساغ و ئەو پەڕی دەولەمەند و ئەوپەڕی ڕێک و پێک . دووەم : غەدر لە ئیسلام دەکرێت کە دوو ژنی و سێ ژنی و ئەوانە بە سونەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناو ببرێت ، بڕواتان بێت ئەوە قسەیەکە ئەوپەڕی نابەجێی یە ، بۆ چونکە پێغەمبەر ئێمە صلی للە علیە وسلم وەکو پیاو تەنھا یەک ژنی ھەبووە ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم وەکو پیاو ئێمەی ئینسان تەنھا خاوەنی خاتوون خەدیجە بووە ، ئەی یەکێک بڵێت ئەی ئەوانی تر ، ئەوە تەشریعە ئەوە پێویستە لە وتاری ترا باسی بکەین پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ فرەژنی کرد ، خۆ تۆ پێغەمبەر نیت ، واتە فرەژنی سونەتی پێغەمبەر نییە صلی اللە علیە وسلم ، سونەتی پێغەمبەر بۆ تۆ وەکو پیاو تەنھا یەک ژنە ، چونکە پێغەمبەرەکەت تەنھا یەک ژنی ھەبووە کە خاتوو خەدیجە بووە ... )) ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ڕێگەپێدراوە بۆ پیاو زیاتر لە یەک ئافرەت مارە بکات ھەتا چوار ژن ، وە نابێت چوار ئافرەت زیاتر پێکەوە مارە بکات ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ )) [ النساء : ٣ ] .
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زیاتر لە یەک ژنی مارە کردووە ، وە ھاوەڵانیش زیاتر لە یەک ژنیان مارە کردووە و ئینکاریان لێ نەکراوە .
(٣) ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر فرەژنی .
بغوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە پیاوی ئازاد بۆی ھەیە چوار ژنی ئازاد مارە بکات . )) شرح السنة) (٦١/٩) .
قال ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن پیاوی ئازاد بۆی دروستە چوار ژن بھێنێت ئەگەر چی ترسی ئەوەشی ھەبێت دادپەروەری ناکات . )) الاستذكار (٤٨١/٥) .
قال ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو موسلمانان یەک دەنگن لەسەر دروستی چوار ژن ھێنان پێکەوە ، بۆ پیاوی ئازاد . )) بداية المجتهد ونهاية المقتصد (٦٤/٣) .
قال القرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە بۆ پیاوی ئازاد چوار ژن بھێنێت ئەگەر چی ترسی ئەوەشی ھەبێت دادپەروەری نەکات . )) تفسير القرطبي (١٣٧/٥) .
ڕاستە ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فرەژنی ڕێگەپێدراوە نەک سونەتە ، وە ھەندێکی تر بۆ ئەوە چوون سونەتە ، وە ھەندێکی تر دەڵێن حالەتە ھەیە ئەگەر بڵێی واجبە نزیکترە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێیکراوە : ئایا فرەژنی تەنھا ڕێگەپێدراو بووە یان سونەت بووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( دەق داوای ئەوە دەکات کە سونەت بێت ، کەمترین ئەحوال سونەتە : " فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ " [ النساء : ٣ ] .
فەرمانی کردووە بە مەرج دادپەروەری و بەردەوامی و ھێشتنەوە .
ئەگەر ترسا دادپەروەری نەکات لەبەر کەم مال یام شتێک خۆی دەزانێت لەبەر لاوازی نەفسی خۆی ، ئەوە با ژن مارە نەکا تەنھا یەک نەبێت . )) فتاوی الجامع اڵكبیر .
سەبارەت بە وتەی : (( کەواتە لە ئیسلام دا خوای گەورە کە یەکەم مرۆڤی بە کاملترین شێوە دروست کرد ھەر تەنھا یەک ژنی بۆ دروست کرد ، بەڵگەیە کە یەک ژن کافی یە بۆ یەک پیاوی ئەوپەڕی جەستە ساغ و ئەو پەڕی دەولەمەند و ئەوپەڕی ڕێک و پێک . ))
ئەمە نابێتە بەڵگە ڕێگری لە فرەژنی بکەیت ، چونکە :
(١) پێغەمبەرەکان لە عەقیدە ھەموو یەک دینیان ھەبووە ، وە شەریعەتیان جیاواز بووە ، دەڵێین ئەمە شەریعەتی پێشووتر بووە .
(٢) شەریعەتەکانی پێشوو تر بۆیان دروست بوو زیاتر لە چوار ژن بھێنن ، فرەژنی پێش ئیسلام ھەبووە سنوریشی بۆ دانەنرابوو ، بەلام ئیسلام ھات سنوری بۆ فرەژنی دانا و مەرجی دانا .
(٣) واقع بەڵگەیە پیاو ھەیە یەک ژن بەشی ناکات .
سەبارەت بە : (( پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم وەکو پیاو ئێمەی ئینسان تەنھا خاوەنی خاتوون خەدیجە بووە ، ئەی یەکێک بڵێت ئەی ئەوانی تر ، ئەوە تەشریعە ئەوە پێویستە لە وتاری ترا باسی بکەین پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ فرەژنی کرد ، خۆ تۆ پێغەمبەر نیت ، واتە فرەژنی سونەتی پێغەمبەر نییە صلی اللە علیە وسلم ، سونەتی پێغەمبەر بۆ تۆ وەکو پیاو تەنھا یەک ژنە ، چونکە پێغەمبەرەکەت تەنھا یەک ژنی ھەبووە کە خاتوو خەدیجە بووە . ))
سەبارەت بەم وتەیە :
(١) چەندین بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ژنی تریشی ھێناوە بێجگە لە خەدیجە ، تەنھا یەک ژنی نەبووە .
(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن فرەژنی تایبەت نییە بە پێغەمبەر .
(٣) ڕاستە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان باشتر وایە یەک ژن بھێنیت یان زیاتر لە یەک ژن .
زانایان دەڵێن فرەژنی دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : پیاوێک یەک ژن بەشی ناکات یان خێزانی نەخۆشە ، ئەمەیان باشتر وایە ژنی دووەم یان سێیەم یان چوارەم بھێنێت .
حالەتی دووەم : پیاوێک یەک ژن بەشی دەکات و توانای ژن ھێنانی تریشی ھەیە ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن باشتر وایە یەک ژنی ھەبێت و ژنی تر نەھێنێت .
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە زیاتر لە یەک ژن زیاتر نەھێنیت ، ئەگەر بتپارێزێت " واتە بەشت بکات " کە ئەمە وتەی ڕاستە .... )) "الإنصاف" (8/ 16) .
حجاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە زیاتر لە یەک ژن نەھێنیت ئەگەر بتپارێزێت "واتە بەشت بکات " ، چونکە ترسی تووش بوون بە حەڕامی تێدایە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ " ، وَقَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ كَانَ لَهُ امْرَأَتَانِ فَمَالَ إلَى إإحْدَاهُمَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَشِقُّهُ مَائِلٌ ) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ ". )) " كشاف القناع " (11/148) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەلێن سونەتە یەک ژن بھێنیت ، دەلێن چونکە ئەمە باشترە بۆ ئەوەی تووشی لادان و زولم کردن نەبیت ، چونکە ئەگەر دوو ژن زیاتری ھێنا ناتوانێت دادپەروەری بکات ، چونکە ئەگەر زیاتر لەیەک ژنی ھێنا خێزان پەرت و بلاو دەبێتەوە ، .... )) "الشرح الممتع" (12/4).
دووەم : ھەندێک زانای تر دەلێن باشتر وایە ژنی دووەم و ژنی تر بھێنیت .
صالح الفوزان خوا بيپارێزێت پرسیار لێکراوە : حوکمی ئەو کەسە چییە کە چوار ژن ھێنانی پێی خۆش نییە وە خەلکیش ھان دەدات پێیان ناخۆش بێت ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( نابێت موسلمان شتێکی پێی ناخۆش بێت کە خوای گەورە ڕێگەی داوە و دینە ، وە نابێت خەلکی لێ دوور بخاتەوە ، ھەر کەسێک ئەمە بکات ئەوە لە دین ھەلگەڕاوەتەوە ، لەبەر ووتەی خوای گەورە : { ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ } [ محمد / 9 ] ؛ کارەکە زۆر ترسناکە ھۆکارەکەی سەرسام بوونە بە بانگەشەی کافرەکان بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام ، ... )) "المنتقى من فتاوى الشيخ الفوزان " ( 3 / 251 ) .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net