سەردێری پرسیار:حوکمی دوعای وەسیلە دوای قامەت ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:141

پرسیار:

پرسیار // ئایا سونەتە دوعای وسیلە بخوێندرێ دوای قامەت کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە خوێندنەوەی سەلاوات و کردنی دوعای وسیلە دوای قامەت ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە دوای قامەت سەلاوات و دوعای وسیلە بخوێندرێ ، بەلگە :

(١) عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ ، ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا ، ثُمَّ سَلُوا اللَّهَ لِي الْوَسِيلَةَ ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ لَا تَنْبَغِي إِلَّا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ ، فَمَنْ سَأَلَ لِي الْوَسِيلَةَ حَلَّتْ لَهُ الشَّفَاعَةُ )) رواه مسلم (384) .

واتە : ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو بلێن وەک بانگدەر و پاشان سەلاوات لەسەرم لێ بدەن ، چونکە ھەر کەسێک یەک سەلاواتم لەسەر لێ بدات خوای گەورە دە سەلاواتی لەسەر لێ دەدات ، پاشان دوعای وسیلە بکەن .....

لەم فەرموودەیە بانگ و قامەت دەگرێتەوە ، چونکە فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : (( لە نێوان ھەموو دوو بانگەکان نوێژ ھەیە . )) لەم فەرموودە قامەتی وەسف کردووە بە بانگ ، بەلگە یەک حوکمیان ھەیە .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت " إذا سمعتم المؤذن " بانگ و قامەت داخل دەبێت ، چونکە ھەردووکیان بانگن بۆ نوێژ . )) "فتح الباري" (3/457) .

(٢) عن أبي هريرة ، رضي الله عنه : أنه كان يقول إذا سمع المؤذن يقيم : (( اللهم رب هذه الدعوة التامة ، وهذه الصلاة القائمة ، صل على محمد ، وآته سؤله يوم القيامة . ))

واتە : ئەبو ھریرە کاتێک گوێی لە قامەت دەبوو دەیوت : (( اللهم رب هذه الدعوة التامة ، وهذه الصلاة القائمة ، صل على محمد ، وآته سؤله يوم القيامة . ))

وە لە تابعینیش نقل کراوە کە ئەمەیان وتووە دوای قامەت .

دووەم / ھەندێک زانای تر دەلێن نابێت سەلاوات و دوعای وسیلە بخوێندرێ دوای قامەت ، بەلگە :

(١) ئەسل لە عیبادەت ڕاوەستانە ھەتا بەلگە ھاتبێت ھیچ بەلگە نەھاتوون کە دوای قامەت ئەمە بخوێندرێ ، وە ئەوەی لە ئەبو ھریرە نقل کراوە ڕاست نییە .

(٢) ڕاستە فەرموودە ھاتووە وەسفی قامەتی کردووە بە بانگ ، بەلام ئەمەیان لە بابی تغلیبە وەک : عمرین ، مەبەست پێی عومەر و ئەبوبکرە ، وە قمرین ، مەبەست پێی مانگ و ڕۆژە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە کە وەلامی قامەت نادەیتەوە ، چونکە ئەو فەرموودەی ھاتووە لاوازە ، وە دروست نییە بلێی : أقامھا اللە و أدامھا . )) شرح بلوغ المرام ج٢ لاپەڕە ٢٠٢

بکر ئەبو زید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نازانرێت فەرموودەی ڕاست ھەبێت ئەوەی گوێ لە بانگدەر بێت بۆ قامەت وەلامی بداتەوە وەک بانگ ھەروەک ئەوەی گوێی لە بانگ دەبێت ، داخل کردنی وەلام دانەوە بۆ فەرموودەی تەفسیلی بانگ نابێت ، چونکە فێر کردنی تەفسیلی لە پێغەمبەرەوە ناکرێت ئیلا بۆ وەلام دانەوەی بانگ . )) "تصحيح الدعاء " (394) .

وتەی ڕاست سونەت نییە دوای قامامەت دوعای وەسیلە بخوێنی .

پـــوختەی وەلامی زانایان :

(١) نابێت موسلمان عیبادەت بکات ئیلا بەلگەی ھەبێت ، چونکە ئەسل لە عیبادەت کردن ڕاوەستانە ئیلا بەلگەی ڕاستی ھەبێت .

(١) سونەت نییە وەلامی قامەت بدەیتەوە وەک بانگ ، چونکە ئەو فەرموودە ھاتووە لاوازە ، وە دروست نییە بلێی : أقامھا اللە و أدامھا .

(٢) وتەی ڕاست سونەت نییە دوای قامەت سەلاوات و دوعای وەسیلە بخوێنی ، بەلکو ئەمە دوای بانگ دەخوێندرێ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام