سەردێری پرسیار:حوکمی مەرج دانان لە عەقدی زەواج تەلاق بە دەست ئافرەت بێت ؟

بەرواری دانان :2019-08-17 کۆدی پرسیار:1406

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەرج دانان لە عەقدی زەواج تەلاق بە دەست ئافرەت بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر لە عەقدی زەواج مەرج دانرا تەلاق بە دەستی ئافرەت بێت مەرجەکە باطلە و نیکاحەکەش دروستە ، کە ئەمە وتەی مالکی ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ )) [الأحزاب : ٤٩ ] .

لەم ئایەتە تەلاقی داوەتە پاڵ ناکح کە پیاوە ، بەڵگەیە تەلاق بە دەست پیاوە بە دەست ئافرەت نییە .

(٢) پیاوی عەقدی زەواجی بەدەستە ، دەبێت ھەڵوەشاندنەوەش بەدەستی خۆی بێت .

(٣) چونکە پیاو بالادەستە بەسەر ئافرەت و کارەکان بە دەستی پیاون ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ )) ، ئەگەر وابێت دەبێت تەلاق بەدەستی پیاو بێت .

(٤) چونلە ئافرەت عاطفەی زۆرە و لە تێڕوانین و وردبینی وەک پیاو نییە ، بۆیە ناکرێت تەلاق بەدەستی ئافرەت بێت .

(٥) ئەم مەرجە پێچەوانەی شەرعە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( كُلُّ شَرطٍ ليس في كتابِ اللهِ فهو باطِلٌ )) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم مەرجە صحیح نییە ، دروستە بۆ پیاو تەلاقی بدات ھەر کاتێک ویستی ، نابێت تەلاق بە دەستی ئافرەت بێت . )) مجموع فتاوى ابن باز (٤٧/٢١) .

————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام