سەردێری پرسیار: ئایا عەقیقە لە ڕۆژی حەوتەم دەکرێت ؟

بەرواری دانان: 2019-08-15 کۆدی پرسیار: 1398

پرسیار:

پرسیار : ئایا عەقیقە لە ڕۆژی حەوتەم دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سونەتە لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایک بوون عەقیقە بکرێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :

عن سَمُرةَ رضي الله عنه، قال : قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبحُ عنه يومَ السَّابعِ، ويُسمَّى، ويُحلَقُ رأسُه )) أخرجه أبو داودَ (٢٨٣٧) بلفظ: ((ويُدَمَّى)) بدلًا مِن: ((ويُسمَّى))، والتِّرمِذيُّ (1522) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (٤٢٢٠)، وابنُ ماجَهْ (٣١٦٥)، وأحمدُ (٢٠١٣٩). وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (١٢١)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى)) (18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (١٥٢٢)، والوادِعيُّ في ((الصحيح المسند)) (٤٥٥) .

ابنُ قُدامةَ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لە نێوان ئەھلی عیلم سەبارەت بە مشروعییەتی سونەتی ئاژەڵ سەربڕین لە ڕۆژی حەوتەم . )) المغنی (٤٦١/٩) .

ابن القيِّمِ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لێرە چوار شت ھەن پەیوەستن بە ڕۆژی حەوتەم : عەقیقە و موو لێکردنەوەی قژ ، وە ناو لێنان و سونەت کردن ، دووی یەکەم سونەتن لە ڕۆژی حەوتەم بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) تحفة المودود لاپەڕە ٩٤ .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام