پرسیار : حوکمی دەنگ بەرز کردنەوە بە زیکر و قورئان کاتی ھەڵگرتنی مردوو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروست نییە دەنگ بەرز بکەیتەوە بە زیکر و قورئان خوێندنەوە کاتی ھەڵگرتنی مردوو ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە ، بەڵکو ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە : 
(١) قال قيسُ بنُ عبَّاد- وهو من أكابِرِ التَّابعين من أصحابِ عليِّ بنِ أبي طالبٍ رَضِيَ اللَّهُ عنه-: (كانوا يَسْتَحبُّون خَفْضَ الصَّوتِ عند الجنائِزِ، وعند الذِّكْرِ، وعِندَ القِتالِ) . 
(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەمە نەکراوە لە سێ سەدەی زێڕین . 
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت نییە دەنگ بەرز بکرێتەوە لەگەڵ جەنازە ، نە بە قورئان خوێندنەوە و نە بە زیکر و شتی تر ، ئەمە مەزھەبی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، وە لە ھاوەڵان و تابعییەکان نقل کراوە ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) مجموع الفتاوى (٢٩٤/٢٤) 
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( باش نییە دەنگ بەرز بکرێتەوە لەگەڵ جەنازە ئەگەر چی قورئان خوێندنەوەش بێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الفتاوى الكبرى (٣٦١/٥) 
 ابن مُفْلِح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە دەنگ بەرز بکرێتەوە ئەگەر چی قورئانیش بێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، مامۆستایی ئێمە دەڵێت : کۆمەڵێک لە حەنەفی یەکان و زانایانی تر بە حەڕامیان داناوە . )) الفروع (٣٦٩/٣) .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net