سەردێری پرسیار:حوکمی خۆشۆردن بۆ جەژن ؟

بەرواری دانان :2019-08-11 کۆدی پرسیار:1383

پرسیار:

پرسیار : حوکمی خۆشۆردن بۆ جەژن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن خۆشۆردن بۆ جەژن سونەتە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە شافعی و حەنابلە و مالکی یە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :

(١) عن ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما : أنَّه (( كان يَغتسل يومَ الفِطر قبلَ أنْ يَغدُوَ ))

(٢) قیاس دەکەن لەسەر ھەینی ، جەژنیش وەک ھەینی وایە .

فەرموودە ھاتووە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی شۆردووە ڕۆژی جەژن ، بەڵام زانایان دەڵێن لاوازە ، وە ئەثەر نقل کراون لە ھاوەڵان ، لەوانە : علي بن أبي طالب وسلمة بن الأكوع وابن عمر رضي الله عنهم .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەنەدی ھەموویان لاوازە و پووچە ئیلا ئەثەری ابن عومەر نەبێت ، ئەوەی پشتی پێ ببەستی بۆ سونەتی ئەثەری ابن عومەرە و قیاس کردنە لەسەر ھەینی . )) المجموع .

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوو فەرموودەی لاواز ھاتوون بۆ خۆشۆردنی جەژن ، بەڵام جێگیر بووە لە ابن عمر لەگەڵ ئەوە تووند بووە لەسەر شوێن کەوتنی سونەت ، خۆی دەشۆرد بۆ جەژن پێش ئەوەی دەربچێت . ))

ابنُ عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو فوقەھاکان یەک دەنگن خۆشۆردنی جەژن شتێکی باشە بۆ کەسێک بیکات ، ... )) الاستذكار (٣٧٨/٢)

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکێک لە خۆشۆردنەکانی سونەت خۆشۆردن بۆ ھەردوو جەژن ، سونەتە بۆ ھەموو کەسێک بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، جا چ پیاو بێت یان ئافرەت یان مناڵ . )) المجموع (٢٠٢/٢) .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام