پرسیار : ئایا جن بە داھاتووی مرۆڤ دەزانێت ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە غەیب دەڵێن دوو بەشە :
یەکەم : غەیب ھەیە تایبەتە بە خوا و کەس نازانێت .
دووەم : غەیب ھەیە خوای گەورە فەرمان دەکات بە ئەھلی ئاسمان فریشتەکان دەزانن و ھەندێک مرۆڤ دەزانن کە خوا خۆی پیشانیان دەدات ھەندێک شت ، واتە پێغەمبەرەکان ، وە جنۆکەش دەزانن ھەروەک فەرموودە ھاتووە مسترق السمع دەچنە سەر شانی یەکتر ھەندێک خەبەر نقل دەکەن و ھەندێک شت وەردەگرن و دەزانن .
ما أخرجه البخاري قال : حدثنا الحميدي حدثنا سفيان، حدثنا عمرو قال : سمعت عكرمة يقول : سمعت أبا هريرة يقول : إن نبي الله صلى الله عليه وسلم قال : (( إذا قضى الله الأمر في السماء، ضربت الملائكة بأجنحتها خضعانا لقوله، كأنه سلسلة على صفوان، فإذا فزع عن قلوبهم قالوا:ماذا قال ربكم؟ قالوا للذي قال: الحق، وهو العلي الكبير، فيسمعها مسترق السمع، ومسترق السمع هكذا بعضه فوق بعض - ووصف سفيان بكفه فحرفها، وبدد بين أصابعه - فيسمع الكلمة فيلقيها إلى من تحته، ثم يلقيها الآخر إلى من تحته، حتى يلقيها على لسان الساحر أو الكاهن، فربما أدرك الشهاب قبل أن يلقيها، وربما ألقاها قبل أن يدركه، فيكذب معها مائة كذبة، فيقال: أليس قد قال لنا: يوم كذا، كذا وكذا! فيصدق بتلك الكلمة التي سمع من السماء )) رواه البخاري (٤٨٠٠) .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەسوەدی عنسی ئەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کرد ، شەیتانی ھەبوو خەبەری غەیبیان پێ دەدا لە ھەندێک شت ، ...
ھەروەھا موسەیلەمەی درۆزنیش شەیتانی لەگەڵ بوون و ھەیان بوو خەبەری ھەندێک شتی غەیبی پێ دەدا و ھاوکاری دەکرد لە ھەندێک شت دا ، نموونەی ئەمانە زۆرن )) الفرقان بين أولياء الرحمن وأولياء الشيطان لاپەڕە ٧٨ .
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net