سەردێری پرسیار:حوکمی ھەڵواسینی شتی بزر بوون بە شوێنێکی مزگەوتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-08-08 کۆدی پرسیار:1371

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ھەڵواسینی شتی بزر بوون بە شوێنێکی مزگەوتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە ، مصلەحەتی تێدایە لەو ڕووەوە خاوەنەکەی دەدۆزێتەوە و زیان لادەچێت ، بەڵام ئەگەر تەسلیمی بانگدەر یان ئیمام بکرێت باشترە ، نەوەک کەسێک بیبات خاوەنی نەبێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا حەڕام دەبێت ھەندێک خەڵک لەم سەردەمە ئەگەر شتێکیان دۆزییەوە بە شوێنێکی مزگەوتەوە ھەڵیدەواسن ؟

وەڵام : ھیچی تێدا نییە ، مصلەحەتی تێدایە لەو ڕووەوە خاوەنەکەی دەدۆزێتەوە و زیان لادەچێت .

بەڵام لەم حالەتە ترسی شتێکی تری ھەیە ، ئەویش ئەوەیە کەسێکی تر بیبات خاوەنی نەبێت ، بەتایبەتی ئەگەر کلیل بێت ، یان شتێکی ترسناک بێت ، ئەگەر ترسی ئەو زیانە ھەبوو باشتر وایە خەڵکی مزگەوت ھەڵبگرن لای خۆیان ، ھەر کەسێک شتێکی دۆزییەوە تەسلیمی بانگدەر بکات یان ئیمام ، لای ئێمە پێشتر عادەت بووە بەم شێوەیە ، ئەمەیان باشتر بووە لەوە ھەڵیواسی بە شوێنێکی مزگەوتەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٢ لاپەڕە ٥٥٧-٥٥٨

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام