پرسیار : حوکمی دەنگ خۆشی بۆ بانگدان ؟
وەڵام : سونەتە بانگدەر دەنگی خۆش بێت ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، بەڵگە :
(١) عبدِ اللهِ بنِ زيدٍ في الأذان ، وفيه قولُ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( فقُمْ مع بلالٍ ، فألْقِ عليه ما رأيتَ فليؤذِّن به؛ فإنَّه أنْدَى صوتًا منك ))
وتەی : (( أنْدَى صوتًا منك )) ، وتراوە : ماناکەی ئەوەیە دەنگی خۆشترە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت کەسی دەنگ خۆش ھەڵبژێرین بۆ بانگدان ، دەنگ خۆشی و جوانی بە سێ شتە : جوانی دەربڕینی وشەکان ، وە خۆشی دەنگی ، وە بەھێزی دەنگی ، ئەگەر ئەم سێ شتە کۆبوونەوە لە بانگدەر ئەوە لەسەر تەواوترین شێوەیە بۆ بانگدان . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٥٨ .
زانایان دەڵێن دەنگ خۆشی مەرج نییە بۆ بانگدان و واجب نییە ، بەڵکو سونەتە ، ھەر کەسێک بانگ بدات دەنگی ناخۆش بێت بانگی دروستە .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net