سەردێری پرسیار: ئایا ڕەشبینی دەبێتە شیرک ؟

بەرواری دانان :2019-08-05 کۆدی پرسیار:1362

پرسیار:

پرسیار : ئایا ڕەشبینی دەبێتە شیرک ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ڕەشبینی شیرکە ، ڕەشبینی دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر باوەڕی وابێت ئەو شتەی پێی ڕەشبینە خۆی فاعلە بێجگە لەخوا ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە بەخوا ، چونکە کەسێکی کردۆتە شەریک لەگەڵ خوا لە دروست کردن و ھێنانەدی .

حالەتی دووەم : ئەگەر باوەڕی وابوو ئەو شتە ھۆکارە بۆ ڕوودانی زیان گەیاندن یان سوود گەیاندن ، خوا ھەر خۆی کردوونی بە سەبەب ، ئەمەیان شیرکی بچووکە .

ابن عثیمن ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕەش بینی حەڕامە ، نەفی تەوحید دەکات ، ئەوەی تووشی ڕەش بین لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

یەکەم : وەڵامی ڕەش بینییەکە دەداتەوە و کردەوەکە واز لێ دەھێنێت ، ئەمە گەورەترین جۆری ڕەش بینی یە .

دووەم : کارەکەی خۆی دەکات بەڵام دوو دڵ و ترسی ئەوەی ھەیە کاری تێ بکات ، ئەمەیان سوکترە .

ھەردووکیان نقصە لە تەوحید و زیانی لەسەر بەندە ھەیە ، بەڵکو بڕۆ لەسەر دڵ خۆشی و ئاسوودەیی س پشت بەخوا ببەستە ، گومانی خراپ بە خوا مەبە . )) القول المفید ج٢ لاپەڕە ٩٣-٩٤ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت ئەو شتەی پێی ڕەشبینە خۆی فاعلە بێجگە لەخوا ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە بەخوا ، چونکە کەسێکی کردۆتە شەریک لەگەڵ خوا لە دروست کردن و ھێنانەدی . )) القلو المفید .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام