سەردێری پرسیار:حوکمی دواخستنی نوێژی نیوەڕۆ کاتی گەرما ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:136

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر نیوەڕۆ گەرم بێت باشتر وایە نوێژ دوابخەی ھەتا گەرمایی کەم دەبێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەسڵ وایە و باشتر وایە نوێژی نیوەڕۆ لەسەرەتای کاتی نیوەڕۆ بکەیت ئیلا ئەگەر گەرما بێت باشتر وایە نوێژ دوابخەیت ، بەلگە :

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسولُ الله صلى الله عليه وسلم : (( إذا اشتدَّ الحرُّ فأبرِدوا بالصلاة، فإن شدة الحر من فَيح جهنَّم )) متفق عليه.

واتە : کاتێک گەرما بەتین و زۆر بوو ئەوا نوێژەکانتان بخەنە کاتی فێنکی ، چونکە توندی گەرما لە ھەڵاوی دۆزەخە .

جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان ئایا نوێژ دواخستن دروستە بۆ کەسێک لە مالەوە بێت دوو وتە ھەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن نوێژ دواخستنی کاتی گەرما گشتی یە ھەموو نوێژ کەرێک دەگرێتەوە جا بە تەنیا بێت یان لە نوێژی بە کۆمەڵ بێت ، ھەتا ئافرەتیش دەگرێتەوە کە لە ماڵ نوێژ دەکات ، بەلگە :

(١) چونکە فەرموودەکە گشتی یە و ھیچ مەرج و قەیدی دانەناوە .

(٢) ھۆی فەرمان کردنی پێغەمبەر سەلامی خوای جگە لەوەی کە ئەم گەرماییە لە ھەناسەی دۆزەخە بۆ ئەوەیە تا خشوع ھەبێت لە ناو نوێژ چونکە رووحی نوێژە .

دووەم // ھەندێک زانا دەلێن نوێژ دواخستنی نیوەڕۆ تایبەتە بە ولاتی گەرم ، وەک حیجاز بۆ کەسێک نوێژی بە کۆمەڵ بێت لە مزگەوت و وە خەلکانێک لە دوورەوە بێن بۆ ئەو مزگەوتە ، ھەر کەسێک نوێژ لەمالەوە بکات ئەوە باشترە بۆی لە سەرەتای کاتی بکات ، کە ئەمە وتەی شافعی و ھەندێک مالکی یە .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ نوێژ دواخستنی نیوەڕۆ چوار مەرجی داناوە :

(١) دەبێت شارەکە گەرم بێت .

(٢) دەبێت نوێژی بە کۆمەڵ بێت .

(٣) دەبێت خەلکانێک لەدوورەوە ڕوو لەو مزگەوتە بکەن ، ئەگەر خەلکی یەک شوێن بن و دوور نەبن دەبێت نوێژ لەسەرەتای کات بکات .

(٤) نابێت کاتێک دێن بۆ مزگەوت ھیچ سێبەر ھەبێت یان شتێک ھەبێت خۆی بپارێزێت لە گەرمایی . )) الأم ج١ لاپەڕە ٩١

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەوانەیە وا بیری کردبێتەوە لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی نوێژ دوابخەن چونکە خەلکانێک لە دوورەوە دەھاتن بۆ مزگەوت بۆ ئەوەی تووشی بارگرانی نەبن ، بەلام ئەوانی تر دەلێن علەتەکە لەبەر خشوعە ، وتەی ئیمام شافعی وتەیەکی جوانە بەلام ئەگەر دەست بە گشتییەتی فەرموودەوە بگریت باشترە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئاماژەیە بۆ داواکردنی خشوع لەناو نوێژدا ، چونکە مرۆڤ گەرمای توند خشوعی کەم دەبێت ، چونکە گەرماتی ئیزعاجە و دڵ مشغول دەکات . )) فتح ذى الجلال والإكرام ج٢ لاپەڕە ٦٢

ابن قدامە رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست گرتن بە ڕووکەشی فەرموودە لەپێشترە . )) المغنی ج٢ لاپەڕە ٣٧

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی حەقی بێت ھیچ جیاوازی نییە ، چونکە ئەوەی تووشی ئازار دەبێت لەبەر گەرما و خشوعی دەڕوات یەکسانە تێیدا ئەوەی بەتەنیا نوێژ دەکات و کەسانی تر . )) نیل الأوطار ج١ لاپەڕە ٣٥٥

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( باشر وایە نوێژی نیوەڕۆ دوابخەیت کاتی توند بوونی گەرما ، بێجگە لەم حالەتە ئەسل دەمێنێتەوە کە نوێژ کردن لە سەرەتای کات . )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (6/ 120) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام