سەردێری پرسیار:حوکمی عەیبدار بوونی ئاژەڵی قوربانی دوای کڕین ؟

بەرواری دانان :2019-08-03 کۆدی پرسیار:1354

پرسیار:

پرسیار : حوکمی عەیبدار بوونی ئاژەڵی قوربانی دوای کڕین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن عەیبدار بوونی ئاژەڵی قوربانی دوو حالەتە :

(١) ئەگەر عەیبدار بوونەکە بەھۆی کردەوەی کەسەکە بێت یان کەمتەرخەمی کەسەکە بێت ، لەم حالەتە دەبێت ئاژەڵێکی تر لە شوێنی بکەیتە قوربانی .

(٢) ئەگەر عەیبدار بوونەکە بەھۆی کردەوەی کەسەکە نەبێت یان کەمتەرخەمی کەسەکە نەبێت ، لەم حالەتە دروستە سەرببڕیت و بکەیتە قوربانی و بە قوربانی حساب دەکرێت .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر قوربانی دیار کرد و سەلامەت بوو لە عەیب ، پاشان تووشی عەیبێک بوو مانع بێت بۆ قبول بوون ، پاشان سەری بڕی بۆی بە قوربانی حساب دەکرێت ، نقل کراوە لە عطاء و حسن نەخەعی و زوھری و ثەوری و مالک و شافعی و ئیسحاق . )) المغنی ج١٣ لاپەڕە ٣٧٣ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئاژەڵ تووشی عەیب بوو بۆ قبول نەبوون دوو حالەتە :

یەکەمیان : ئەگەر تووشی عەیب بوو بە کردەووی یان کەمترخەمی کەسەکە ، دەبێت بگۆڕێت بە ئاژەڵێکی تری وەک خۆی یان باشتر ، چونکە تووشی عەیب بوون بەھۆی کردەوەکەی بووە دەبێت زەمانەتی بکات بە ئاژەڵێکی تری وەک ئەو ، وە ئەوە تووشی عەیب بووە مولکی خۆیەتی لەسەر وتەی ڕاست چی لێ دەکات بییەوێت بۆ فرۆشتن یان ھەر شتێکی تر بە ئارەزووی خۆیەتی .

دووەم : عەیب دار بوونی ئاژەڵ بە کردەوە خۆی نەبووە یان بە ھۆی کەمتەرخەمی کەسەکە نەبووە ، لەم حالەتە سەردەبڕێت و بە قوربانی دەچێت ، چونکە ئەمانەتە لەلای و تووشی عەیب بووە بێ کردەوەی کەسەکە یان کەمتەرخەمی کەسەکە ، ھیچی لەسەر نییە و زەمانەتیشی لەسەر نییە . )) أحكام الأضحية .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام