پرسیار : چۆن بزانم دوعاکەم گیرا بووە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئیماندار کاتێک دوعا دەکات یەکێک لەم سێ حالەتەیە :
(١) یان خوای گەورە دوعای لە دونیا دێنێتەدی .
(٢) یان خوای گەورە بۆی ھەڵدەگرێت ھەتا قیامەت و پاداشتی دەداتەوە .
(٣) یان خوای گەورە بەھۆی ئەو دوعایە خراپە لەسەری لادەدات .
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَدْعُو بِدَعْوَةٍ لَيْسَ فِيهَا إِثْمٌ وَلَا قَطِيعَةُ رَحِمٍ إِلَّا أَعْطَاهُ اللَّهُ بِهَا إِحْدَى ثَلَاثٍ : إِمَّا أَنْ تُعَجَّلَ لَهُ دَعْوَتُهُ ، وَإِمَّا أَنْ يَدَّخِرَهَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ ، وَإِمَّا أَنْ يَصْرِفَ عَنْهُ مِنْ السُّوءِ مِثْلَهَا ، قَالُوا : إِذًا نُكْثِرُ ؟ قَالَ : اللَّهُ أَكْثَرُ )) .رواه أحمد ( ١٠٧٤٩ ) ، وصححه الألباني في " صحيح الترغيب والترهيب ( ١٦٣٣ ) .
سەبارەت بە نیشانەکانی قبول بوونی دوعا کە بەندە بزانێت دوعای قبول بووە ھیچ بەڵگە نەھاتوون لە ڕووی شەرعەوە ، ھەندێک زانا ھەندێک نیشانە باس دەکەن لەوانە : ترسان و گریان و ھەست بە ئارامی کردن دوای دوعا ، ھەتا وا گومان دەبات ئەمانەتێک لەسەر شانی بوو جێ بەجێی کرد ، ئەم نیشانانە لە تەجڕوبە وەرگیراون .
ئەوەی گرینگ بێت بەندە داوا لە خوای گەورە بکات و یەقینی ھەبێت خوای گەورە دوعای قبول دەکات .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( ادْعُوا اللَّهَ وَأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالْإِجَابَةِ ، وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَجِيبُ دُعَاءً مِنْ قَلْبٍ غَافِلٍ لَاهٍ )) الترمذي (٣٤٧٩) ، والحديث حسنه الألباني في صحيح الترمذي .
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گەورەترین مەرجی قبول بوومی دوعا : ئامادەبوونی دڵە و ئومێدی ئەوە ھەبوونە کە خوای گەورە قبولی دەکات . )) "جامع العلوم والحكم" (٤٠٣/٢) .
———————————————————————————
Www.ferdaws.net