پرسیار : ئایا دروستە بانگ تاخیر بکەین لە سەفەر ئەگەر نوێژ تاخیر بکەین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بانگ تاخیر دەکرێت لەسەفەر ئەگەر نوێژ تاخیر بکەیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر لە سەفەر بین و بمانەوێت نوێژ تاخیر بکەین ، ئایا بانگ دەدەین ئەگەر کاتی نوێژ ھات ئەگەر چی نوێژ نەکەین ئیلا لە کۆتایی کات دا ؟
وەڵام : نەخێر ، بەڵکو بانگ دەدرێت ئەو کاتەی کە نوێژ دەکەن ، بەڵام کاتێک بێت گونجاو بۆ ئەوانەی نوێژ دەکەن بتوانن خۆیان ئامادە بکەن و دەست نوێژ بگرن ، بەڵام سەبارەت بە ناو شار بانگ ئەو کاتە دەدرێت کە کاتی نوێژ دێت ، ئەگەر چی خەڵک یەکسەر دوای داخل بوونی کاتیش نویژ نەکەن ، چونکە ئەوانەی لە ماڵەوەن پێویستیان بە گوێ لێ بوونی بانگە کاتی داخل بوونی کات . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٢٠ .
————————————————————————————