سەردێری پرسیار: حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرییە ئەگەر ھەموو شوێنی شۆردنی دانەپۆشی بێت ؟

بەرواری دانان: 2019-07-28 کۆدی پرسیار: 1339

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرییە ئەگەر ھەموو شوێنی شۆردنی دانەپۆشی بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت خوف ھەموو شوێنی شۆردن داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە ، بەڵگە :

(١) ڕوخسەت بۆ مەسح کردن بۆ ئەو خوفانەیە کە شوێنی شۆردن دادەپۆشێت ، ئەگەر داپۆشراو نەبێت دەبێت بشۆردرێت .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەرج نییە خوف شوێنی شۆردن داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ابن تیمیە و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) ڕوخسەت دان بۆ مەسح کردن لەسەر خوف عامە ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون مەرجی دانا بێت دەبێت ھەموو شوێنی شۆردن داپۆشێت .

(٢) ئەگەر سنور دانرا بوایا بۆ مەسح کردن لەسەر خوف دەبێت ئیلا ھەموو شوێنی شۆردن داپۆشێت ، ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پشت گوێی نەدەخست و باسی دەکرد .

ابنُ حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەردوو خوف بڕدراو بن لە ژێرەوەی گۆزینک ، مەسح کردن لەسەریان دروستە . )) المحلی ج١ لاپەڕە ٣٣٦ .

ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەسح کردن لەسەر خوف ھەندێک زانا دوو مەرجیان داناوە : یەکەمیان : دەبێت شوێنی شۆردن دابپۆشێت ، لاوازی ئەمە مەرجەمان دیار کرد . )) مجموع فتاوى ابن تيمية ج٢١ لاپەڕە ١٨٣ .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەسح کرد لەسەر خوف وتەی ڕاست مەرج نییە ھەموو شوێنی شۆردن دابپۆشێت ، بە جۆرێک نابێت بەدیارکەوتنەکە کەمیش بێت ، ئەوەی پێی بڵێن خوف جا چ دڕاو بێت یان تەنک بێت یان ئەستور بێت یان سەلیم بێت دروستە مەسحی لەسەر بکەیت . )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٣٩٧ .

————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام