سەردێری پرسیار:من لووتم عەمەلیات کردووە ، دکتۆر گوتی دەبێت سێ مانگ پلاستەری پێوە بێت ، چۆن دەست نوێژ بگرم و چۆن نوێژ بکەم ؟

بەرواری دانان :2019-07-28 کۆدی پرسیار:1337

پرسیار:

پرسیار : من لووتم عەمەلیات کردووە ، دکتۆر گوتی دەبێت سێ مانگ پلاستەری پێوە بێت ، چۆن دەست نوێژ بگرم و چۆن نوێژ بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن ئەوە کەسەی ئەندامێكی بریندار دەبێت یان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت ئەم دوو حالەتایە :

حالەتی یەكەم : ئەگەر داپۆشراو بێت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە .

حالەتی دووەم : ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە :

(١) ئەگەر شۆردن زیانی بۆی نەبێت دەبێت بشۆردرێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ .

(٢) ئەگەر شۆردن زیانی بۆی هەبێت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت .

(٣) ئەگەر شۆردن و مەسح زیانی هەبوو بۆی ، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات .

دەبێت لووت مەسح بکرێت ئەگەر زیانی بۆی نەبێت ، بەشەکەی تری ڕوخسار و ئەندامەکانی تری دەست نوێژ بشوات ، بۆ نوێژیش ئەگەر سوجدە بردن زیانی بۆی ھەبێت دەتوانێت سوجدە لەسەر لووت نەبات ، بەڵکو بە ئیشارەت سوجدە دەبات ، ئەگەر ڕکوعیش زیانی ھەبێت دەتوانێت بە ئیشارەت ڕکوع ببات .

——————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام