سەردێری پرسیار:حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریە ئەگەر لەشگران بیت ؟

بەرواری دانان :2019-07-27 کۆدی پرسیار:1334

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریە ئەگەر لەشگران بیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مەسح کردن لەسەر گۆریە تایبەتە بە دەست نوێژ ، بۆ لەشگرانی دەبێت گۆریە دابنێیت و قاچ بشۆردرێت ، نابێت مەسح لەسەری بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

عَنْ صَفْوَانَ بنِ عَسَّالٍ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لا نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ ، وَلَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ ، أَخْرَجَهُ النَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَاللَّفْظُ لَهُ ، وَابْنُ خُزَيْمَةَ وَصَحَّحَاهُ .

واتە : لە صەفوانی کوڕی عەسسال دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : (( جاران کە لەسەفەر بووینایە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێمانی دەگوت : ھەتا ماوەی سێ ڕۆژ مەسحی خوفەکانمان بکەین و لەو سێ ڕۆژانە دس ، لە پێمان دایان ناکەنین ، نە بۆ پیسی و نە بۆ میز و نە بۆ خەو مەگەر بۆ لەشگرانی )) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەسح کردن لەسەر خوف تایبەتە بە دەست نوێژ ، بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی مەسح نابێت ، وە خۆشۆردنی واجب و سونەتیش نابێت ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەسەر ئەمە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٢٠٧ .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە مەسح لەسەر خوف بکەیت ئەگەر خۆشۆردنی لەشگرانیت لەسەر بێت ، ئیمام شافعی دەقی ھەیە لەسەر ئەمە ، وە ھاوەڵان ھەموویان یەک دەنگن و وە کەسانی تریش ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت یەکێک لە زانایان پێجەوانەی ئەم وتەی گوتبێت . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٤٨١ .

ابنُ حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەسح کردن لەسەر خوف تایبەتە بە دەست نوێژ ، بۆ خۆشۆردن دروست نییە دەبێت خوف دابنێیت ، بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) فتح الباری ج١ لاپەڕە ٣١٠ .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام