سەردێری پرسیار:حوکمی زێڕ کڕین بە قسط ؟

بەرواری دانان :2019-07-27 کۆدی پرسیار:1331

پرسیار:

پرسیار : کەسێک دەیەوێت زێڕ بکڕێت لە خاوەنی دوکانێک بەڵام پارەی تەواوی لەلا نییە ، وە ترسی ئەوەی ھەیە ئەم زێڕە بفرۆشرێت ، لەم حالەتە لە ترسی ئەوەی تاکو تووشی ڕیبا نەبێت کەسێک پێشنیارێکی کرد کە ئەو زێڕە لە لای خاوەن دوکان حجز بکەن با بە کەس نەفرۆشێت ھەتا کڕیار لە کۆتایی مانگ دا ھەندێک پارەی پێ دەدات یان تەواوی دەکات ، کاتێک دوکاندار ھەموو پارەی وەرگرت ئەو کات کڕیار زێڕەکەی خۆی وەردەگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عبدالرحمان البراك خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەم شێوەی کە باسکرا ئەوەی دیار بێت کڕین و فرۆشتن تەواو بووە ، بیع تەواو بووە و زێڕەکە لای خاوەنی دوکان ماوەتەوە ، وە کڕیاریش پارەی پێ دەدات ھەر جارێک بڕە پارەیەکی پێ دەدات لە کاتی جیاواز ، ماناکەی ئەوەیە زێڕەکە ماوەتەوە لای خاوەنی دوکان وەک ئەمانەت ، جا چ بەشێوەی ڕەھن بێت یان نە ، لەسەر ئەمە مەرجی وەرگرتنی ھەردوو لا نەھاتۆتەدی ، ئەم کڕین و فرۆشتنە ڕیبایە و باطلە .

ڕێگایەکی تر بۆ مەبەستی کڕیار دەکرێت بە خاوەنی دوکان بڵێیت : ئەم زێڕە مەفرۆشە ، دوای بخە ھەتا من پارەی تەواوم دێتە دەست ئەوکات لێت دەکڕم ، ئەگەر پارەی تەواوی دەست کەوت و ھەر حەزی لە کڕینی بوو ، دەبێت بکڕێت بە نرخی ئەو کاتە جا چ زیاد بووبێت یان کەم ، لەسەر ئەمە کڕین و فرۆشتن ناھێتەدی ئیلا دوای دەست کەوتنی پارە . ))

———————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام