پرسیار : ماوەی مەسح کردنم لەسەر گۆرییە تەواو بووە ، ئایا دەست نوێژم شکاوە یان نوێژ بەو دەست نوێژە بکەم ؟
وەڵام : تەواو بوونی کاتی مەسح کردن لەسەر خوف یان گۆرییە دەست نوێژ ناشکێنێت ئەگەر تووشی بێ نوێژی نەبووبێت ، کە ئەمە وتەی ظاهري ابن منذر و الننوی ابن تیمییە و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) ئەم دەست نوێژ گرتنە بە بەڵگەی شەرعی بووە ، بۆ دەست نوێژ شکاندنیش دەبێت بەڵگەی شەرعی ھەبێت .
(٢) دەست نوێژ ناشکێت ئیلا بە ھەڵوەشێنەری دەست نوێژ نەبێت ، یان بەڵگە ھاتبێت لەسەر شکانی دەست نوێژ ، تەواوبوونی کاتی مەسح ھەڵوەشێنەری دەست نوێژ نییە .
ئیمان النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی لەسەر نییە ، نە شۆردنی ھەردوو قاچەکان و نە شتی تر ، بەڵکو دەست نوێژی ماوە و دروستە ، نوێژ بەو دەست نوێژە دەکات ھەتا تووشی بێ نوێژی نەبووە ، ھەروەک ئەگەر داینەکەنی بێت ، ابن منذر دەڵێت ئەمە وتەی حەسەنی بەسڕی و قەتادە و سلیمانی کوڕی حەربە ، وە وتەی ابن منذريشە ، ئەمە وتەی ھەڵبژێردراو و وتەی بەھێزە . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٥٢٧ .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست نوێژی ئەو کەسە ناشکێت کە مەسحی لەسەر خوف کردووە بە داکەناندنی خوف و جامانە ، وە دەست نوێژی ناشکێت بە تەواو بوونی کات . )) الإختیارات الفقهية لاپەڕە ١٥ .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net