سەردێری پرسیار: حوکمی دوعا کردن کاتی شۆردنی ھەر ئەندامێکی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-07-24 کۆدی پرسیار:1323

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دوعا کردن کاتی شۆردنی ھەر ئەندامێکی دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام : زانایان دەڵێن دروست نییە دوعا بکرێت لە کاتی شۆردنی ھەر ئەندامێکی دەست نوێژ ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و ابن قیم و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە زیکرەکان کە عامەی خەڵک دەڵێن کاتی شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ ، ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە لە ھاوەڵان و تابعی یەکانیش ، فەرموودەیەک بە درۆ دراوەتە پاڵ پێغەمبەروە درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) الوابل الصيب لاپەڕە ٢١٥ .

ابنُ عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوە ھەندێک لە ئەھلی عیلم باس دەکەن کاتی شۆردنی ھەر ئەندامێک زیکرێکی تایبەت دەکەیت ، ئەوە ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە . )) نور علی الدرب .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام