سەردێری پرسیار: بانگدان باشترە یان قامەت کردن ؟

بەرواری دانان :2019-07-20 کۆدی پرسیار:1315

پرسیار:

پرسیار : بانگدان باشترە یان قامەت کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن بانگ دان باشتر لە قامەت کردن ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و حەنەفی و مالکی و ابن تیمییە و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ )) [ فصلت : ٣٣ ] .

ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەبەست پێی بانگدەرەکانە .

(٢) عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال : قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( إذا نُودِيَ للصَّلاةِ أَدْبَرَ الشيطانُ وله ضُراطٌ ؛ حتى لا يَسمَعَ التأْذينَ )) رواه البخاري (٦٠٨) ومسلم (٣٨٩).

(٣) عَن مُعاويةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال : سمعتُ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يقول : (( المؤذِّنونَ أطولُ الناسِ أعناقًا يومَ القِيامَةِ )) رواه مسلم (٣٨٧).

وە چەند فەرموودەی تر ھاتوون لەسەر فەزلی بانگ دان .

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگدان لە قامەت کردن باشترە ، کە ئەمە ڕاسترین وتەی ئیمام ئەحمەدە ، وە وتەی زۆربەی ھاوەڵانیەتی . )) الفتاوى الكبرى (٣٢١/٥).

ابن عُثَيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان بانگدان باشترە یان قامەت کردن یان پێش نوێژی کردن ؟ ێەوەی ڕاست بێت بانگ دان باشترە ، لەبەر ھاتنی فەرموودە لەسەر فەزلی بانگ دان . )) الشرح الممتع ج٢ لاپەڕە ٤١ .

————————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام