سەردێری پرسیار:حوکمی درێژ کردنەوەی جل و بەرگ ھەتا خوارەوەی گۆزینک ؟

بەرواری دانان :2019-07-17 کۆدی پرسیار:1308

پرسیار:

پرسیار : حوکمی درێژ کردنەوەی جل و بەرگ ھەتا خوارەوەی گۆزینک ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن درێژ کردنەوەی جل و بەرگ ھەتا خوارەوەی گۆزینک دوو حالەتە :

یەکەم : ئەگەر جل و بەرگ درێژ بکاتەوە بۆ خیلاء ، واتە : بۆ خۆ بەگەورە دانان و فیز بێت ، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەر چوار مەزھەبەکان .

دووەم : ئەگەر جل و بەرگ درێژ بکاتەوە بۆ خیلاء نەبێت ، واتە : بۆ خۆ بەگەورە دانان و فیز نەبێت ، ئەوە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، سێ وتە ھەیە :

(١) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و وتەی ابن حزم و ابن العربی و ابن حجر و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمین و ابن جبرین و صالح الفوزانە .

(٢) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون باش نییە .

(٣) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە بێ کەڕاھەت .

ھەر چوار مەزھەبەکان بۆ ئەوە چوون ئەگەر بۆ خۆ بەگەورە دانان نەبێت حەڕام نییە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەبو حەنیفە جل وبەرگی درێژی لەبەر بوو لەسەر زەوی دەخشا ، پێی وترا : ئایا نەھی لە ئێمە نەکراوە لەسەر ئەمە ؟ فەرمووی : نەھی کراوە بۆ کەسێک بۆ خۆ بەگەورە دانان بێت ، ئێمە لەوان نیین . )) "الآداب الشرعية" (٥٢١/٣) .

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ھەر کەسێک جل و بەرگی درێژ بێت بێ ئەوەی بۆ خۆ بەگەورە دانان بێت داخلی ئەم وەعیدە نابێت ، بێجگە لەوە نەبێت شەروال درێژ کردن و جل و بەرگی تر زەم کراوە بە ھەر حاڵ . )) التمھید ج٣ لاپەڕە ٢٤٤ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە جل و بەرگ درێژ بێت ھەتا ژێرەوەی گۆزینک ئەگەر بۆ خۆ بەگەورە دانان بێت ، ئەگەر بۆ خۆ بەگەورە دانان نەبێت باش نییە ، ... )) شرح مسلم ج١٤ لاپەڕە ٦٢ .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە قەمیص و شەروال درێژ بکەیتەوە ، ئەگەر ئەمە بکات بۆ خۆ بەگەورە دانان حەڕامە . )) المغنی ج٢ لاپەڕە ٢٩٨ .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت حەڕام نەکردنی ھەڵبژاردووە . )) الآداب الشرعية ج٣ لاپەڕە ٥٢١ .

زانایان دەڵێن دوو فەرموودە ھاتوون ، یەکێکیان سزای خۆ بەگەورە دانانی دیار کردووە ، ئەوی تر مطلەقە ، ھەندێک دەڵێن ئەم مطلەقە مقید دەکرێت بە خیلاء .

(١) عن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، عنِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (( ما أسفَلَ مِن الكَعبينِ مِن الإزارِ، ففي النَّارِ )) أخرَجَه البُخاريُّ (٥٧٨٧).

(٢) عن أبي ذَرٍّ الغِفارِيِّ رَضِيَ اللهُ عنه ، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( ثلاثةٌ لا يُكَلِّمُهم اللهُ يومَ القيامةِ ولا يَنظُرُ إليهم ولا يُزَكِّيهم ولهم عذابٌ أليمٌ، قال: فقرأها رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ثلاثَ مَرَّاتٍ. قال أبو ذَرٍّ: خابوا وخَسِروا، من هم يا رسولَ اللهِ؟ قال: المُسبِلُ، والمَنَّانُ، والمُنَفِّقُ سِلعَتَه بالحَلِفِ الكاذِبِ )) أخرجه مُسْلِم (١٠٦) .

ابن حَجَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودانە بەڵگەن جل و بەرگ ئەگەر درێژ ببێتە بۆ خۆ بەگەورە دانان بێت حەڕامە و لە تاوانە گەورەکانە ، بەڵام ئەگەر بۆ خۆ بەگەورە دانان نەبێت ، ظاهری فەرموودەکان وا دیارە حەڕامە . )) فتح الباری ج١٠ لاپەڕە ٦٢٤ .

قال ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن دروست نییە جل و بەرگ درێژ بێت بۆ پیاو ، ئەمەیان لەگەڵ خۆ بەگەورە دانان تووندترە و تاوانی گەورەترە . )) فتاوی ابن باز ج٨ لاپەڕە ٢٧٥ .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت حەڕامە ، جا چ بۆ خۆ بەگەورە دانان بێت یان نە ، بەڵکو ئەوەی ڕاست بێت لە تاوانە گەورەکانە . )) شرح رياض الصالحين ج٤ لاپەڕە ٢٨٧ .

باشتر وایە موسلمان جل و بەرگی خۆی کورت بکات ئەگەر چی بۆ خۆ بەگەورە دانانیش نەبێت ، بۆ ئەوەی لە کەڕاھەت یان حەڕامی ڕزگار بێت لەسەر وتەی زۆر لە زانایان .

————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام