پرسیار : ئایا دروستە پیاو لەگەڵ دوو ژنی خۆی بخەوێت پێکەوە ، واتە ھەردووکیان لە یەک ژووردا و لە یەک جێگادا بۆ نووستن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە دوو ژن لە یەک جێگای نووستن کۆبکەیتەوە بە سێ مەرج :
یەکەم : دەبیت بە ڕەزامەندی ھەردوو خێزانەکانی بێت ، چونکە ئافرەت حەقی شوێنی نیشتەجێ بوونی سەربەخۆی ھەیە ، وە زۆر جار غیرەی ئافرەت ڕێگری لەوە دەکات ئافرەتێکی تری لەگەڵ خۆی و پیاوی بێت بۆ نووستن .
دووەم : ھەردوو ژنەکان عەورەتی خۆیان پیشانی یەکتر نەدەن ، عەورەتی ئافرەت لەگەڵ ئافرەت لەنێوان ئەژنۆ بۆ ناوکە ، چونکە حەڕامە ژن سەیری عەورەتی ژنێکی تر بکات .
سێیەم : جووت بوون لەگەڵ یەکێکیان نەکات ئەوی تریش ئامادە بێت .
زانایان دەڵێن باشە نییە پیاو جووت ببێت لەگەڵ خێزانێکی خۆی و خێزانێکی تری ئامادە بێت ئەگەر چی ئافرەت عەورەتیشی نەبینێت، بەڵکو ھەندێک دەڵێن حەڕامە .
حەسەنی بەسڕی دەفەرمووێت : ھاوەڵان و گەورە تابعی یەکان وجسیان پێی مەکروھ بووە . رواە ابن أبي شيبة المصنف " ( ٣٨٨/٤) .
وجس : ئەوەیە پیاو جووت دەبێت لەگەڵ خێزانێکی خۆی ، ئەوی تریش گوێی لێ دەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاستە حەڕامە جووت ببیت لەگەڵ ئافرەتێک وە ئافرەتێکی تر بیبینێت ، ئیلا ئەوەی دەبینێت ئەگەر مناڵێک بێت ھەست بە ھیچ نەکات ئەوە ھیچی تێدا نییە ، ... )) الشرح الممتع .
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net