پرسیار : حوکمی مژینی عەورەتی یەکتر ؟
وەڵام : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە ژن و پیاو عەورەتی یەکتر بمژن ، وە ھەندێکی تر بۆ ئەوە چوون باش نییە ، بەڵگە :
(١) عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا يَمَسَّنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ ، وَلا يَتَمَسَّحْ مِنْ الْخَلاءِ بِيَمِينِهِ ، وَلا يَتَنَفَّسْ فِي الإِنَاءِ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ .
واتە : لە ئەبو قەتادەوە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( با کەس لە ئێوە زەکەری بە دەستی ڕاست نەگرێت لە کاتێکدا کە میز دەکات ، وە لەسەرئاویش تارات بەدەستی ڕاستی نەگرێ ، وە ھەروەھا ھەناسە مەدەن لە دەفر و جامی خواردن و خواردنەوە . )) .
بەڵگەیە باش نییە یان حەڕامە ژن و مێر عەورەتی یەکتر بمژن ، چونکە ئەگەر دروست نەبێت بە دەستی ڕاست زەکەرت بگریت کاتی میز کردن ، ئەوە عەورەتی یەکتر مژین تووندترە .
(٢) مژینی عەورەتی یەکتر شتێکی ئاژەڵانەیە و ناشرینە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە ژن پیاو عەورەتی یەکتر بمژن ئەگەر مەزی بەر دەمیان نەکەوێت ، چونکە مەزی پیسە ، بەڵگە :
(١) ئەصل وایە ژن و پیاو ھەموو لاشەیان بۆ یەکتر حەڵاڵە ئیلا پشتەوە نەبێت ، وە ھیچ بەڵگەی ڕوون نەھاتوون بۆ کەڕاھەت یان حەڕامی .
(٢) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە بە دەستی ڕاست زەکەت بگریت کە ئەمە وتەی ڕاستە ، نەک حەڕام بێت ، بۆچی دەڵێی مژینی عەورەتی یەکتر حەڕامە لەبەر ئەم فەرموودەیە .
(٣) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە بە دەستی ڕاست زەکەرت بگریت ، چونکە فەرموودەکە مقیدی کردووە بە حالەتی میز کردن .
وتەی ڕاست ھیچی تێدا نییە ، بەڵام وەک ئاداب و جوانی باشتر وایە وازی لێ بھێنی ، نەک بڵێیت حەڕامە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net