سەردێری پرسیار:حوکمی نووستن پێش نوێژی عیشا ؟

بەرواری دانان :2019-07-07 کۆدی پرسیار:1287

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نووستن پێش نوێژی عیشا ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن باش نییە پێش نوێژی عیشا بخەویت ، لەبەر ئەوەیە تاکو نوێژی عیشای لێ نەڕوات ، یان ھەتا نوێژی عیشا لە سەرەتایی کات بکات بە کۆمەڵ ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي بَرْزَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَالْحَدِيثَ بَعْدَهَا .رواه البخاري (٥٦٨) ، ومسلم ( ٦٤٧) .

واتە : لە ئەبی بەرزە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە پێش نوێژی عیشا بخەوێت ، وە دوای نوێژی عیشا قسە بکات و بمێنێتەوە .

(٢) عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : (( مَا نَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَلَا سَمَرَ بَعْدَهَا )) ، رواه ابن ماجه (٧٠٢) ، وصححه الألباني .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وكان يكره النوم قبلها " واتە : پێش عیشا ، چونکە مرۆڤ ئەگەر نووست یان نووستنەکەی قوولە و بەئاگا ناھێت بۆ نوێژی عیشا ، یان لەبەر ئەوە خەوەکە ناخۆشە و مرۆڤ ھەست بە بێزاری ناخۆشی دەکات ، ...

ئایا ئەم کەڕاھەتە کەڕاھەتی شەرعی یە یان کەڕاھەتی نەفسی یە ؟

لەوانەیە ئەمە بێت یان ئەمە بێت ، بەڵام ئەگەر سەیری عیلەت بکەین ئەوە ڕاستە لای ئێمە کە کەڕاھەتی شەرعی بێت ، لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن نووستن باش نییە پێش نوێژی عیشا .

بەڵام مرۆڤ ھەیە ماندووە لەو ڕۆژەدا ، ئەگەر بخەوێت یەک کاتژمێر لەنێوان مغرب و عیشا ، ئەوە گورج و گۆڵ دەبێت ، بۆ ئەم حالەتە بەم کەسە دەڵێین : نووستن مەکروھ نییە ، چونکە ئەم نووستنە مەبەست پێی بەھێز بوونە لەسەر عیبادەت وچوونە بەرەو عیبادەت بە گورجی ، ئەمە ڕوودەدات زۆر ، زۆر خەڵک ھەن زۆر پێویستیان بە خەوە و ماندوون ، ئەگەر نوێژ بکات سوودی لێ وەرناگرێت ، ئەگەر بخەوێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر ماندوو بوونی لادەچێت ، دەڵێین : ئەم نووستنە ئێستا داواکراوە ، چونکە بەھێزی دەکات لەسەر عیبادەت ، ھەتا مرۆڤ نوێژی قبول بێت و بزانێت چ دەڵێت ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بەو کەسەی ھەڵدەستێت بۆ نوێژ و خەوی دێت بخەوێت ، بۆ ئەوەی نوێژ بەڕێ نەکات بە ناخۆشی و بۆ ئەوەی بزانێت چ دەڵێت نەوەک قسەی تر بکات .)) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٤١ -٤٢ .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەڵێن : ھۆکاری کەڕاھەتی نووستن پێش نوێژی عیشا لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی نوێژی نەڕوات یان نوێژ لە سەرەتایی کات بکات کە باشتر وایە لە سەرەتایی کات بکەیت ، وە لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی خەڵک ئاسانکاری نەکات لەم بابەتە بخەوێت و نوێژی بە کۆمەڵی لێ بڕوات . )) شرح صحیح مسلم .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نووستن لەنێوان مغرب و عیشا مەکروھە ، پێغەمبەرد درود وسەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە پێش نوێژی عیشا بخەوێت و پاشیش قسە بکات ، دەبێت ئارام ھەاا نوێژی عیشا دەکەیت ئەگەر سۆراتی نەما ، بەڵام ئەگەر نوێژی عیشا دواخرا و کردت پێش نیوەی شەو لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە بخەویت ، ... )) نور علی الدرب .

عبدالله بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( باش نییە نووستن پێش نوێژی عیشا ، بۆ ئەوەی نووستن بەسەریدا زاڵ نەبێت و بائاگا نەھێت بۆ نوێژی بەیانی ، یان بەئاگا نەھێت بۆ سەرەتایی نوێژی بەیانی . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٣٧١ .

——————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام