پرسیار : ئایا دروستە مباشرە بکەم لەگەڵ خێزانی خۆم لە کاتی حەیز و نیفاس ؟
وەڵام : عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ الْيَهُودَ كَانَتْ إِذَا حَاضَتِ الْمَرْأَةُ فِيهِمْ لَمْ يُؤَاكِلُوهَا ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( اصْنَعُوا كُلَّ شَىْءٍ إِلَّا النِّكَاحَ )) رَوَاهُ مُسْلِمٌ .
واتە : لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : جوولەکەکان دەستوریان وابوو کاتێک ئافرەت دەکوتە بێ نوێژی یەوە خواردنیان لەگەڵ نەدەخواردن ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەموو شتێکی لەگەڵ بکەن ئیلا جووت بوون نەبێت )) .
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْمُرُنِي فَأَتَّزِرُ ، فَيُبَاشِرُنِي وَأَنَا حَائِضٌ ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە من دەکرد خۆم دابپۆشم لە ناوک ھەتا ئەژنۆ ، مباشرەی لەگەڵ من دەکرد من لە حەیزدا بووم .
فەرموودەی عائیشە بەڵگەیە دروستە مباشرە لەگەڵ حاض بکەیت ، لەم فەرموودەیە مەبەست پێی جیماع نییە ، مباشرە دوو جۆرە :
یەکەم : خۆشی بردن بە ھەموو لاشەی ئافرەت بێجگە لە ناوک بۆ ئەژنۆ ، بە ماچ کردن و دەست لێدان شتی تر دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ابن قدامە لە المغنی ج١ لاپەڕە ٤١٤ ئیجماع نقل دەکات ، وە ئیمام النووی لە المجموع ج٢ لاپەڕە ٣٦٤ ئیجماع نقل دەکات .
دووەم : خۆشی بردن بە ناوک ھەتا ئەژنۆ ، سەبارەت بە فەرج و پشتەوە ھەردووکیان حەڕامن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " فاعتزلوا النساء في المحيض " [ البقرة : ٢٢٢ ] ، المحيض : ناوێکە بۆ شوێنی حەیز و ماوەی حەیز بەکاردێت .
باشتر وایە مباشرە نەکەیت ئیلا لەسەر پارچە پەڕۆیەک ، لەبەر کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە بۆ ئەوەی تووشی حەڕام نەبیت .
ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە شوێن سونەت بکەویت و کردەوەی پێ بکەیت ، جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە عائیشە خۆی داپۆشێت لە ناوک ھەتا ئەژنۆ ، پاشان مباشرەی لەگەڵ کردووە ، حەڕام نییە لای من بچێتە لای بێجگە لە فەرج ئەگەر خۆی بپارێزێت فەرج ، ... )) الأوسط ج٢ لاپەڕە ٢٠٨ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مباشرەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت محمولە لەسەر سونەتی ، جمع لەنێوان وتە و کردەوەکەی . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٣٩٣ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە خۆشی بە حائض ببەیت ئیلا جووت بوون نەبێت ، لەسەر ئەمە دروستە ماچی بکەیت و لە باوەشی بکەیت و جووت بوونی لەگەڵ بکەیت لەنێوان ھەردوو ڕانەکان ، وە دروستە ھەموو شتێک لەگەڵی بکەیت ئیلا جووت بوون نەبێت لە فەرج .
ئایا دەبێت ئافرەت خۆی دابپۆشێت و پابەند بکرێت بە خۆ داپۆشین لە ناوک ھەتا ئەژنۆ ئەگەر پیاو ویستی مباشرەی لەگەڵ بکات یان نە ؟ نەخێر باپەند ناکرێت ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە مطلقی فەرموویەتی مباشرەی لەگەڵ بکەن ئەگەر چی خۆی دانەپۆشی بێت لە ناوک ھەتا ئەژنۆ ، بەڵام خۆ داپۆشین لە ناوک بۆ ئەژنۆ باشترە ، لەبەر دوو ڕوو :
ڕووی یەکەم : ھەندێک جار ناتوانێ زال ببێت بەسەر نەفسی خۆی ئەگەر ئافرەت خۆی دانەپۆشی بێت ، بۆیە تووشی جووت بوون دەبێت لە پێشەوە .
ڕووی دووەم : بۆ ئەوەی خوێنی ئافرەت نەبینێت و پێی ناخۆش بێت ، ئەگەر داپۆشراو بێت مباشرەی لەگەڵ بکە چەند بتەوێ ، لەبەر ئەوە دانەری کتاب فەرموودەی دواتری باس کردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٧١١-٧١٢ .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( حەڕامە لەسەر پیاو جووت ببێت لەگەڵ خێزانی خۆی لە فەرج ئەگەر لە حەیزدا بێت ، وە دروستە بۆی مباشرە لەگەڵی بکات . )) فتاوى اللجنة الدائمة (5/395) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو ئافرەتەی تووشی خوێنی نیفاس دەبێت وەک حائض وایە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٤١٩ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net