سەردێری پرسیار:حوکمی كەفارەت دان بۆ چوونە لای ئافرەت لە کاتی حەیزدا ؟

بەرواری دانان :2019-06-24 کۆدی پرسیار:1259

پرسیار:

پرسیار : حوکمی كەفارەت دان بۆ چوونە لای ئافرەت لە کاتی حەیزدا ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

وتەی یەكەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەگەر جووت بوون كرا لە كاتی حەیزدا كەفارەتی لەسەر نی یە ، بەلكو تەنها تەوبە دەكات ، كە ئەمە وتەی حنفی ، مالكی ، وتەی نوێی شافعی یە ، وتەیەكە لە وتەكانی ئیمام احمد ، ظاهری ، بەلگە :

(۱) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )) روى أبو داود (3904) والترمذي (135) .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خواێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر كەسێک بچێتە لای ئافرەت لە كاتی حەیز ، یان بچێتە لای ئافرەت لەدواوە ، یان بچێتە لای كاهن و بەڕاستی دابنێت ، ئەوە بەریە لەوەی بۆ محمد درود و سەلامی خوای لەسەر بێت دابەزیووە ، ڕیوایەت هاتووە دەلێت : كوفری كردووە . )) .

لەم فەرموودەیە دا باسی كەفارەتی نەكردووە بەلگەیە لەسەر ئەوەی كە كەفارەت نی یە .

(۲) ئەسل وایە كە كەفارەت دان نی یە ئیلا بەلگەی ڕاست هاتبێت ، ئەو بەلگانەی هاتوون باسی كەفارەت دەکەن لاوازن .

وتەی دووەم : هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبێت کەفارەت بدات ، كەفارەتەکە دینارێکە یان نیو دینارە ، ئەمە وتەیەكە لە وتەكانی ئیمام احمد و ، وتەی كۆنی شافعی ، بەلگە :

(١) عن ابن عباس -رضي الله عنهما- عن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- للذي يأتي امرأته وهي حائض قال : (( يتصدق بدينار أو بنصف دينار )) رواه الخمسە .

واتە : سەبارەت بەوكەسەی دەچێتە لای خێزانی خۆی کاتی حەیز دینارێک یان نیو دینار دەبەخشێت .

ابن رشد دەفەرمووێت : (( هۆكاری جیاوازییەكە بۆ فەرموودەكە دەگەڕێتەوە ئایا ڕاستە یان نە . )) بدایة المجتهد ج۱ لاپەڕە ٥٦۳ .

ئیمام شافعی ، و ابن المنذر ، و ابن عبدالبر ، والنووی ، و چەند زانای تر دەلێن فەرموودەكە لاوازە .

هەندێک زانای تر دەلێن كە فەرموودەكە ڕاستە كە كە ئەمە وتەی حاکم ، ابن القطان ، و ابن دقیق العید ، ابن تیمیە ، ابن قیم ، احمد شاكر ، الالبانی ، ابن بازە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی لە فەرموودەكە دایە ئایا وتەی پێغەمبەرە یان وتەی ابن عباسە ، زۆربەی فەرموودەناسەكان دەلێن وتەی ابن عباسە ، ھەروەها فەرموودەكە اضطرابی تێدایە لەسەنەد ، وە هەروەها لە مەتنیش اضطراب هەیە كە دەلێت دینارێک یان نیو دینار ، هیچ فەرموودە نەهاتوون یان ئایەت باسی كەفارەت بكات لەیەك شتدا سەرپشكی کردبێت ، " واتە : بەئارەووی خۆت دینارێک یان نیو دینار ببەخشی " ، بەلكو كەفارەت هاتووە مروڤ سەر پشکە لەدوو جنسی جیاواز وەك خواردن دان یان جل وبەرگ یان بەندە رزگاركرن ...

وتەی : " یتصدق " لەوانەیە ئەم بەخشینە سونەت بێت یان لەوانەیە واجب بێت ، ئەگەری ئەوەی ھەیە کە بلێین واجبە نزیکترە ، چونکە بەرامبەر تاوان لاناچێت ئیلا بە واجب نەبێت .

بەڵام سەرپشکی کردن لەکاتی دانانی یەک جنس لەنێوان دینارێک و نیو دینار کێشەی تێدایە کەیەکێکیان کەمترە لەوەی تریان چۆن دەبێت ؟

(ٱ) دەوترێت ئەمە فەزلی خوای گەورەیە باشتر وایە دینارێک بدەی ، وە ئەگەر ئەو نیو دیناریش بدەیت کەفارەت لەسەرت لاچووە ...

(ب) ئەگەر جووت بوون لەسەرەتای حەیز بوو دینارێک دەدەی ، بەڵام ئەگەر لەکۆتای حەیز بوو ئەوە نیوەی دینار دەدەیت ، چونکە سەرەتای حەیز زیانی زیاترە و تاوانی گەورەترە .

بەڵام ئەوەی بۆمن دیار بێت خواش زاناترە ئەوەیە کە موسڵمانان سەرپشکن لەنێوان کەفارەت دانی دینارێک یان نیو دینار )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۱ لاپەڕە ۷۱٨-۷۱۹ .

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((شیخ الإسلام دەفەرمووێت : واجبی کەفارەتی جووت بوون لەگەڵ حائض موافقی قیاسە ، ئەەر چی دەقیشی لەسەر نەھاتبوایا ، چونکە ئەو تاوانانەی دەق لەسەری ھاتووە نۆ حەڕامی ، وەک جووت بوون لەکاتی بەڕۆژوو بوون ، وە جووت بوون لە کاتی ئیحرام ، وە جووت بوون لە کاتی حەیز ، کەفارەت داخلی دەبێت ، پێچەوانەی ئەو تاوانانەی جنسەکەی حەڕامە ، وەک : ستەم و زینا کەفارەت بۆیان نییە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٣٥٥

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام